عیراق

د.بڕیار ڕشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچوونیان بۆ بەشە نەوتی سپی و بەشە بەنزینی سلێمانی و ھەرێمی کوردستان، جارێکی تر سەردانی د.حامد زەوبەعی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی کردووە و بە وردی گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە.

وتیشی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق جەختیکردەوە لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە دەست دەکەن بە ناردنی نەوتی سپی و بەنزینی جۆری نورماڵ بۆ ھەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، زانیاری وردیان لەبەردەستدایە کە ئەمریکا بە چەندین رێگە فشاری لەسەر حکومەتی عێراق دروستکردووە بۆئەوەی رازی بکات ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پێنج ناوچەی عێراق دەربکرێن و دوربخرێنەوە، بەڵام تائێستا سەرجەم ھەوڵەکان شکستیان ھێناوە.

راشیگەیاندووە، یەکێک لەو پێنج ناوچەیەی ئەمریکا داوایکردووە حەشدی شەعبی تێدا نەمێنێت، سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریایە کە ھەنگاوێکی زۆر ھەڵەیە و ئەگەر حەشدی شەعبی لەو سنورانە نەمێنن، تیرۆریستان بە ئاسانی ھاتوچۆ دەکەن و جارێکی تر دەبنە ھەڕەشە و مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی بڵاویکردەوە، تیمەکانیان تەرمی دایکێک و منداڵێکی کچیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەی شاری بەغداد دەرھێناوە، کە باڵەخانەیەکی تاقیگەیی پزیشکییە و دەکەوێتە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغداد.

راشیگەیاند، تیمەکانیان لە ھەوڵی دەرھێنانی تەرمێکی تریشدان کە لە داروپەردووی باڵەخانەکەدا ماوەتەوە، ٧٥%ی داروپەردووی باڵەخانەکەش لابراون و ٢٥%ی ماوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی، لە ساتەوەختی رووخانیدا نزیکەی ١٨ ھاووڵاتی لەناو باڵەخانەکە چوار نھۆمییەکەدا بوون، کە ١٣ کەسیان دەستبەجێ رزگارکراون، باڵەخانەکەش بە تەواوەتی رووخاوە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پارێزگای دھۆک زۆرترین ئەو ناوچە نا ڕەسمیانە لە خۆ دەگرێت کە ئاوارەکانی تێدان و ڕێژەی لە سەدا ٣٦ ی ئەو ناوچانە لەو پارێزگایەن ، دواتریش پارێزگای نەینەوا بە ڕێژەی لە سەدا ١٨ و پارێزگای سەڵاحەدین بەرێژەی لە سەدا ١٣ ئەو ناوچانە لە خۆ دەگرن کە ئاوارەیان تێدایە.

ھەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە کۆی گشتی زیاتر لە ٤٠٠ ناوچەی نا رەسمی تایبەت بە ئاوارەکان لە عێراق ھەن کە زیاتر لە ١٤ ھەزار خێزانی ئاوارە لە خۆ دەگرن و زۆرینەی خێزانەکانیش لە ناوچەکانی خۆیان خانوو شوێنی نیشتەجێبونیان ھەیە، بەڵام بەھۆی رێگرییەکانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان ، دیارترین رێگرییەکانیش ، نەبوونی ھەلی کار و نەگونجانی رەوشی ئەمنی ئەو شارانە و ئەو زیانانەیە کە بەر خانووەکانیان کەوتووە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە بڵاویانکردەوە، کوڕەکە ڕزگارکراوە و نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤیش کچەکەیان لە "بەغداد" دەستگیرکردووە، بەبێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن. 

ئەو بابەتە لە ماوەی چەند سەعاتێکی کەمدا تۆڕی کۆمەڵایەتی و شەقامی عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد. 

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە، بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە چەندین شێوازی جیاواز سەریھەڵداوە، وەک بەکارھێنانی منداڵان بۆ  دەرۆزەکردن و ناچارکردنی ژنان بە کارکردن لە بازرگانی کردن بە ئەندامەکانی جەستەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵی زۆریاندا بۆ پارێزگاریکردن لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کە داوای مافی رەوای خۆیان دەکرد، بەڵام کۆمەڵێک "لەیاسا دەرچوو"، لەناو خۆپیشاندەرانەوە دەستیان کرد بە سووتاندنی کابینەکانی سەر بە ئەنجومەنی پارێزگا و تێکدان و سووتاندنی موڵک و ماڵی گشتی، کە ئەو کارەش رەتکراوەیە و رووبەڕووی سزای یاساییان دەکەنەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی داواشی لە خۆپیشاندەران کرد، ئاشتیی خۆپیشاندانەکانیان بپارێزن و رێگە بە تێکەڵبوونی دەستدرێژیکاران لەگەڵ خۆپیشاندەران نەدەن.

ھاوکات محەمەد ھادی پارێزگاری زیقار رایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سۆمەر کۆبووەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رەوشی ئەمنی پارێزگاکە و راگرتنی پشێووییەکان، راشیگەیاند، قەدەغەی ھاتوچۆ لە پارێزگاکە رادەگەیەنن و ئەو "کۆمەڵە دەمامکدار"ە دەستگیر دەکەن، کە ھەوڵی سووتاندنی باڵەخانە حکومییەکانیاندا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق "یونامی" ، کۆبونەوەکە ئەمرۆ سەعات ٥ ی ئێوارە بە کاتی بەغداد بەرێوەدەچێت و بریارە جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق ، کورتەیەک لەبارەی رەوشی عێراق و دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی وڵاتەکە پێشکەش بکات و کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکانیش بۆ عێراق دەخاتەڕوو .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی ئایاری رابردوو لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران سکاڵایەک دژ بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ ھەرێمی کوردستان تۆمارکرا، بەڵام تائێستا دادگا ھیچ بڕیارێکی لەسەر ئەو داوایە نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق ھەڵەی گەورەیان کردووە لە دۆسێی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چونکە بڕیاریان بۆ رێگریکردن لە گەشتکردنی سەرۆک وەزیران و  وەزیر و بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی کابینەی پێش خۆیان دەرنەکردووە کە تێوەگلاون لە گەندەڵی، بەتایبەتی کە زۆرینەی ئەوانەی لەو دۆسیەیە تێوەگلاون لە وەزیر و بەڕێوەبەر و لێپرسراوان، دوای کۆتاییھاتنی ئەرکەکانیان گەشتیان کردوە بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ ئەوەی ھیچ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، زۆرینەشیان رەگەزنامەی وڵاتانی تریان ھەیە بۆیە گەڕاندنەوەی پارە بە تاڵانبراوەکان زۆر قورس و ئاڵۆزە.

راشیگەیاندووە، بۆ دوبارە نەبوونەوەی ھەڵەکانی رابردوو، لەئێستادا لە نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکاندا، تاوتوێی بڕیاری رێگریکردن لە گەشتکردنی کازمی و وەزیر و بەڕێوەبەرانی کابینەکەی دەکەن لە دوای ئەوەی حکومەتی نوێی عێراق پێکدەھێنرێت و ئامانج لەو ھەنگاوەش دانانی سنورێکە بۆ گەندەڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە پەیامێکیدا بۆ ساڵڕۆژی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاندووە، سەرۆک مام جەلال رۆڵی باوکی بۆ عێراقییەکان ھەبوو، جێپەنجەی لە مێژووی عێراقدا بەجێھێشتووە، لە رۆژانی خەبات و شۆڕشگێڕیدا ناسیومانە کە سیمبۆلی نەتەوەیەک بوو و ساڵانی زۆری پڕ نەھامەتی کۆی کردینەوە و پەیوەندییەکی زۆر بەھێز و پتەومان ھەبوو لە پێناو رزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆریەت، دواتر لە سەردەمی دەسەڵات و حوکمڕانیشدا ناسیمان کە نمونەیە لە دانایی و سادەیی و چەند شارەزایە لە بەڕێوەبردن و سیاسەتدا.

دەشڵێت، سەرۆک مام جەلال شارەزایەکی زۆری لە ھەموو کێشەکان و چۆنێتی چارەسەرکردنیان ھەبوو، ھەموو عێراقییەکان خۆشیان دەویست، چونکە مام جەلال ھەموو عێراقییەکانی خۆشدەویست، ماڵەکەی ببوە شوێنی کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان و بە شێوەیەکی دۆستانە چارەسەری بۆ کێشە و ناکۆکی نێوان لایەنەکان دەدۆزیەوە.

ھادی عامری لە پەیامەکەیدا دەڵێت، سەرۆک مام جەلال تەنھا موڵکی خانەوادەکەی و کوردستان نییە، بەڵکو مێژوو و سەرکردەیەکی عێراقییەکانە کە لە بیر ناکرێ و پێویستە ئەزموونی سیاسی و سیاسەتەمەدارانیش لە عێراق سوود لەو مێژووە وەربگرن.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامەکەیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەرۆک مام جەلال و بەتایبەت بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و سەرکردایەتی نیشتمانی کوردستان و گەلی کورد کردووە و ئاماژەی بەوەکردوە، سەرۆک مام جەلال رۆڵێکی سیاسی کاریگەری ھەبوو لە کوردستان و گۆڕەپانی عێراق.

دەقی پەیامەکەی قەیس خەز عەلی:

پرسە و سەرەخۆشی خۆم پێشکەش بە خانەوادەی تاڵەبانی بەڕێز و بەتایبەت بەڕێزان بافڵ و قوباد تاڵەبانی و برایان لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  و گەلی کوردی بەڕێز دەکەم، لە پێنجەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق. کە رۆڵێکی سیاسی کاریگەری ھەبوو لە کوردستان و لە گۆڕەپانی نیشتمانی خۆشەویست، لە خوای گەورە داواکارین بیخاتە بەر میھرەبانی فراوانی خۆی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممەی بەغداد و بەسرەدا  ، زیاتر لە ١٥٠ کەس برینداربوون کە ٤٠ یان ئەفسەر و ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بون، زیاتر لە ١٠٠ کەسیشیان لە خۆپیشاندەران بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری برینداربونی خۆپیشاندەران بەھۆی بەکارھێنانی غازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی بوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە.

لەلایەکی تریشەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دوپاتیکردۆتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بە ھەموو شێوەیەک پابەندن بە پاراستنی خۆپیشاندەران، بەڵام ژمارەیەک لەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە لە نێو خۆپیشاندەراندا ئاژاوەیان دروستکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو رۆڵە گەورەیە بەرز دەنرخێنن کە ھێزە ئەمنییەکان بەشداربوون، لە پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خۆپیشاندەران، دەشڵێت، دەستدرێژکاران و تێکدەران لە خۆپیشاندانەکانی شەممەدا ھەندێک پێشێلکاریی قبوڵنەکراویان ئەنجامدا.

چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و داواکردنی مافی رەوا لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا دەکەنەوە، بە جۆرێک گەرەنتی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ بۆ گەلی عێراق بکات بە تەواوی دەسەڵاتەکانیەوە، کە حکومەتەکە توانای چەسپاندنی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزاری و نەھێشتنی گەندەڵی ھەبێت.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سێیەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرین، جارێکی تر خۆپیشاندەران لە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و لە بەغدادیش خۆپیشاندەران دەیانەوێت بگەنە ناوچەی سەوز، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رێگرییان لێدەکرێت، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیش، ھێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بە چڕیش لە ناوشارەکاندا بەتایبەتی لە بەغداد بڵاوکراونەتەوە.

یەکێتی ئەوروپاش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق توندوتیژی لە بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارنەھێنن، چونکە بەکارھێنانی توندوتیژی ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات و پێویستە حکومەتی عێراقیش رێز لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی نەسر لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئێران و تورکیای بۆ سەر سەروەری عێراق کرد و رایگەیاند، ھەردوو وڵات لە شەھیدبوونی ھاووڵاتیان و تۆقاندنی دانیشتوان بەرپرسیارێتی یاساییان دەکەوێتە ئەستۆ.
ھۆشداریشیداوە ئەو جۆرە رەفتارانە زیان بە پەیوەندییەکان دەگەیەنێت و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات، داواش لە حکومەت و تەواوی لایەنە عێراقییەکان دەکات ھاودەنگ بن بۆ پاراستنی گەل و بەرژەوەندییەکانی عێراق لەبەرامبەر ھەر ھێرش و ھەڕەشەیەک بۆ سەر سەروەری وڵات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغداد  ئەمرۆ باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی كەڕادە لەكاتی كاركردن تیایدا بەتەواوەتی هەرەسی هێناوە.

وتیشی، تیمەكانیان دوای گەیشتنیان تا ئێستا 13 كرێكارییان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەدا رزگاركردووەو هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانەی هێشتا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكەدا ماون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...280281282283284...431