ھێزێکی زۆری عێراق گەیشتووەتە دەوروبەری کەمپی مەخمور
هەژار
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣
غازی فەیسەڵ لێپرسراوی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی مەخموری یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزێکی زۆری عێراق بە مەبەستی دانانی چەند بنکەیەکی سەربازیی لە دەوروبەری کەمپی مەخمور گەیشتە ناوچەکە و وتویانە ئامانجیان پاراستنی کەمپەکەیە، بەڵام ناڕەزایی دانیشتووانی کەمپی مەخموری لێکەوتووەتەوە و خۆپیشاندانکراوە.
وتیشی، تائێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە و دانیشتووانی کەمپی مەخمور لە بەرامبەر ھێزەکەی عێراق وەستاون و رێگە نادەن بنکەی سەربازیی دروست بکەن کە زیاتر لە دوو ساڵە حکومەتی عێراق ئەو پلانەی ھەیە.