سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی تایبەت بە عێراق دەردەکات
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢٣
جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لەنامەیەکدا کە بۆ کۆنگرێسی ناردووە و کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ھێشتا رەوشی عێراق ھەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، چونکە ئاستەنگی زۆر لە بەردەم ئاوەدانکردنەوە، سەقامگیری و ئاسایش، گەشەکردنی دامەزراوە سیاسی و ئیداری و ئابورییەکانی عێراقدا ھەن.
بایدن ساڵانە پێویستە ٩٠ رۆژ بەر لە ئیمزاکردنی بڕیارەکە تۆماری فیدراڵی و کۆنگرێس لە بڕیارەکەی ئاگاداربکاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی بەردەوامبوونی باری نائاسایی تایبەت بە عێراق.