لە عێراق رۆژانە نزیکەی ٤٠ ھەزار تۆن گەنم بە بازاڕ دەکرێت
١٦ی ئایاری ٢٠٢٣
خالد نەداوی بەڕێوەبەری گشتی بەرھەمھێنانی دانەویڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان بەرھەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی عێراق دەگاتە زیاتر لە چوار ملیۆن تۆن و لە ئێستاشدا رۆژانە نزیکەی ٤٠ ھەزار تۆن گەنم بە بازاڕ دەکرێت.
وتیشی تائێستا بە سێ قۆناغ پارەیان لە وەزارەتی دارایی وەرگرتووە و بۆ ھەر قۆناغێکیش ٥٠٠ ملیار دینار بووە بەپێی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و بەسەر جوتیاراندا دابەشکراوە.
خالد نەداوی باسی لەوەشکرد، ئەم وەرزەی بە بازاڕکردنی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پاڵپشتی و پشتیوانییەکی بێسنور دەکرێت بەتایبەتی بۆ بە زوویی وەرگرتنی بەرھەمی جوتیاران و پێدانی شایستە داراییەکانیان لەماوەیەکی کەمدا، بەشێوەیەک ھەر ئەو رۆژەی جوتیاران گەنمەکەیان رادەست دەکەن یان رۆژی دواتر پارەکەیان وەردەگرن و ئەمەش جوتیاران ھان دەدات بۆ زیادکردنی کشتوکاڵکردن