عیراقعیراق

"موعین کازمی" بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی راگەیاند، پێشبینیشی دەکرێت کۆتایی مانگی شوباتی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت، دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی لەسەر دەکرێت و چەند گۆڕانکارییەکی تێدا دەکرێت. 

وتیشی، بودجەی بەکاربردن کە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەخۆدەگرێت، لە ٤٢ ترلیۆنەوە بۆ ٦٠ ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، لە ئەگەری نزمبوونەوەی نرخی نەوتیش کێشەی گەورە دروست دەبێت.

ھاوکات "نازم شەبلی" ئەندامی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت پڕۆژەیاساکە لەگەڵ کارنامەی حکومەت یەکبگرێتەوە و جێگیرکردنی گرێبەستی وانەبێژان و ئەوانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە، لەخۆبگرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی رۆژی 3-1-2023 دەستەی دەستپاكی عێراق بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی وەزیری دادی عێراق بانگهێشتكردبوو بۆ لێكۆڵینەوە ، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە و پەلەكراوە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراقەوە .

وتیشی بۆ دەرخستنی راستیەكان چوونەتە بەردەم دادگا و بەڵگەی پێویستیان پێشكەشكردون و دۆسیەكە پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە.

خالید شوانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی روویداوە بۆتە هۆی شێواندنی ناو و پێگەی وەزیر و وەزارەتەكەشی ئەوەش قبوڵكراو نییە و بۆیە رێكاری یاسایی بەرامبەر بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراق دەگرنەبەر.

 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رێگەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی پەنجەرەیەکی بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کردووەتەوە و لە رۆژی سێشەممەوە بەشێوەی نەختینە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشن و ھەر گەشتیارێک دەتوانێت تاکو ٥ ھەزار دۆلار بکڕێت.

بانکی ناوەندی راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ سەقامگیری بەھای دراوی بیانی لە بازاڕەکاندا لە ماوەی رابردوودا دەروازە بانکییەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ ٢٠ بانک زیادکردووە، دووپاتیشیکردووەتەوە، دابەزینی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار حاڵەتێکی کاتییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکۆبوونەوەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە پێشھاتە سیاسییەکانی وڵات، ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی کاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات، کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و دابینکردنی پێویستی ھاوڵاتیانە.

لەو چوارچێوەیەدا ھەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی بەپەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجە بۆ ئەوەی پەلەبکرێت لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە یارمەتیدەردەبن لە پاڵپشتیکردنی ئابووری و بەھێزکردنی ژێرخانی وڵات.

سەرۆک کۆمار باسی لە سەردانەکەی کرد بۆ پارێزگای نەینەوا و وردەکاری روونکردەوە لەبارەی ھەلومەرج و دۆخ و پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان لە پێناو کەمکردنەوەی ئازار و نەھامەتی ھاونیشتمانیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراقی نوسراوێکی ئاڕاستەی ھەموو وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکان کردووە و ئاگاداری کردونەتەوە لە ئێستادا پلاتفۆرمی ئەلکترۆنی حەواڵەکردنی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی کارا کراوە، داوا دەکات کار بە سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ حەواڵەی دەرەکی بکەن.

راشیگەیاندوە، ئامادەیە ھەموو پێویستی وەزارەتەکان دابین بکات بۆ پارەدارکردنی پابەندییەکانیان لە گرێبەست و مامەڵەکان لەگەڵ دەرەوە بە دراوی بیانی و بە نرخی رەسمی حکومی، وەزارەتەکانیش دەتوانن لەڕێگەی ئەو بانکانەی ھەژماریان تێدا کردوەتەوە داواکاری وەرگرتنی دۆلار بکەن.

ھاوکات پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری ڕاسپێردراوی ژمارەیەک بانک و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردن کۆبووەوە بۆ دیاریکردنی ئەولەویەتەکانی کارکردن،  داوای لەو کەسانەش کرد کە لە کەرتی بانکیدا کاردەکەن، بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی لە دروستکردنی کەرتی بانکی ڕاستەقینەدا کارەکانیان باشتر بکەن و خزمەت بە کڕیارەکانیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


کارگێری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە راگەیەنراوێکدا، گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی گشتی ئاگادارکردۆتەوە لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەھۆی رەوشی کەشوھەوا و کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ کەمتر لە ٢٠٠ مەتر.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ھەر پێشھاتێکی نوێی پەیوەست بە جموجۆڵی ئاسمانی فرۆکەخانەکە، گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی ئاگادار دەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، پرسی کشانەوە یان مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، گفتوگۆ و مشتومڕی زۆری لەسەرەو تائێستاش حکومەتی عێراق و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد چەند جارێک گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرسە کردووە و ھەماھەنگی تەواو لەنێوانیاندا ھەیە، بەڵام تائێستا بڕیاری یەکلاکەرەوە نەدراوە، چونکە پێویستی بە دانوستانی راستەوخۆیە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای  ئەمریکا.

وتیشی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پلانی ھەیە بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە سەردانی واشنتۆن بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە مانەوە یان کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق یەکلایی بکاتەوە، بەڵام تائێستا وادەی سەردانەکە دیاری نەکراوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رۆژی هەشتی کانونی یەکەمی رابردووەوە پشووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردوەو سبەینێ پشووەکە کۆتایی دێت و رۆژی دووشەممە وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەکات.

پەرلەمانتاران رایانگەیاندوە، وەرزی دووەم بە خوێندنەوەو پەسەندکردنی ژمارەیەک پرۆژە یاسا دەستپێدەکات، ھیواشیان خواستووە حکومەت لە سەرەتای وەرزی دووەم پرۆژە یاسای بودجە رەوانە بکات تاکو بتوانن لە دوای پەسەندکردنی بودجە کار بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسا پەکخراوەکان بکەن.

ھەروەھا لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە، ١٧٠ پرۆژە یاسای خولەکانی رابردوو لە ئێستادا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و ھەوڵدەدرێت بخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داھاتوو.

بەھۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ، پەسەندکردن و ھەموارکردنی ژمارەیەک پرۆژە یاسا پەکیکەوتووە،  لەوانەش پرۆژە یاسای بودجە و ھەمواری مووچەی فەرمانبەران و یاسای نەوت و غاز و خزمەتی سەربازی ناچاری و تاوانە ئەلکترۆنییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی بارەگای دەزگای دژەتیرۆری عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی دەزگاکە و فەرماندەی یەکەکان کۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە لە رووی ئامادەباشی و راھێنانەوە، پێداچوونەوە بە کارەکانی دەزگای دژەتیرۆر بکرێت.

سودانی راشیگەیاند، پێویستە ھەوڵی جدی بدرێت بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش، چونکە تیرۆریستان ھەوڵ دەدەن بۆ بەدەستھێنانی ئامانج قێزەونەکانیان، یاری بە جیاوازییە سیاسییەکان بکەن.

داعش کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، لە سنووری کەرکوک و دیالە و سەڵاحەددین ژمارەیەک پەلاماری بۆ سەر ھاووڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکان ئەنجامدا و بەھۆیانەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی و پۆلیس و ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان کوژران.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سروە محەمەد ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تاکو ئێستا سەرۆکایەتیی لیژنەکان جێگیر نەکراون و لەلایەن بە تەمەنترین پەرلەمانتارەوە سەرۆکایەتی دەکرێن و دوای کشانەوەی رەوتی سەدریش ئەندامانی جێگرەوە بۆ لیژنەکان دەستبەکار نەبوون.

وتیشی، لە وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران کار بۆ پڕکردنەوەی سەرۆکایەتیی لیژنەکان دەکرێت، بەڵام مەرج نییە لە یەکەمین کۆبوونەوەدا ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە، چونکە تاکو ئێستا لایەنەکان رێککەوتنی کۆتاییان لەبارەی سەرۆکایەتیی لیژنەکان نەکردووە.

بە وتەی سروە محەمەد، سەرۆکایەتیی لیژنەکان بەپێی رێژەی کورسی لایەنەکان دیاری دەکرێت و رەنگە لایەنە کوردییەکان لەکۆی ٢٥ لیژنەی ھەمیشەیی سەرۆکایەتیی ٥ بۆ ٦ لیژنەیان بەربکەوێت.

ھاوکات ئیبتیسام ھیلالی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بڕیاروایە رۆژی دووشەممە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکەنەوە و رێککەوتنی سەرەتایی کراوە لە نێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، بۆ پڕکردنەوەی سەرۆکایەتیی لیژنەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای عێراق لەئێستادا لە ھێزی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی پێکدێت و لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگری و فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراقدان. 

سوپای عێراق یەکێکە لە کۆنترین سوپا عەرەبییەکان و لە ساڵی ٢٠٢٢ پلەی ٣٤ەمینی گرتووە لەنێو بەھێزترین سوپاکانی جیھاندا، کە ساڵانە لەلایەن پێگەی "گڵۆباڵ فایەر پاوەر"ی ئەمریکییەوە پۆڵێن دەکرێن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی داھاتوودا شەپۆلی باران بارین و ھەورە بروسکە بەردەوامی دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقیش بڵاویکردەوە، بەھۆی باران بارینەوە ئاستی ئاوی روبار و دەریاچە و ئەھوارەکان بەرزبووەتەوە و بوژاونەتەوە. 

راشیگەیاند، تێکڕای ئاستی باران بارین لە پارێزگای دیالە گەیشتووەتە ٢٢ میلیمەتر و بڕێکی زۆر ئاو چووەتە بەنداوی حەمرینەوە، کە سودی لێوەردەگیرێت لە کۆگاکانی ئاودا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی بەغداد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکی ئاراستەکردوون بۆ لابردنی سەرجەم بازگەی ھێزە ئەمنییەکان لەسەر شەقام و رێگە سەرەکییەکانی و ناو شاری بەغداد و فەرمانەکەش جێبەجێکراوە و بازگەکان لابراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لابردنی بازگەکانی ناوشاری بەغداد دوای باشبوونی رەوشی ئەمنییە و کاریگەری زۆری بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان دەبێت و قەرەباڵخی کەم دەکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رائید مالکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەپێی پێشبینی و خەمڵاندنەکان، بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق بڕەکەی دەگاتە ١٣٠ تا ١٤٠ تریلیۆن دینار و نری بەرمیلێک نەوتیش لە دەوروبەری ٦٥ دۆلاردا دەبێت، جەختیشیکردەوە کۆتایی مانگی دوو تا ناوەڕاستی مانگی سێی داھاتوو، گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواو دەبێت و پەسەند دەکرێت.

محەمەد شەمەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایگەیاند، بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی گەورەترین بودجە دەبێت لە مێژووی عێراقدا و ھۆکاری دواکەوتنەکەشی بۆئەوە دەگڕێتەوە کە تائێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکاندا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راپۆرتێکی لەبارەی کارەکانی حکومەتەکەی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمساڵ یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ چاکسازی و روبەڕووی گەندەڵی و پێشکەشکردنی باشترین پرۆژەی خزمەتگوزاری و بەرزکردنەوەی داھاتی دەوڵەت.

سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیش بە سودانییان وتووە تەنھا شەش مانگی لە بەردەمدایە بە مەبەستی ھەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی حکومەتەکەی و وەزیر و لێپرسراوە باڵاکان کە تا چەند بەرنامەی کاری حکومەت جێبەجێ دەکەن، ھۆشداریشداوە لەماوەی ئەو شەش مانگەدا ھەر وەزیر و لێپرسراوێکی حکومی کەمتەرخەم بێت بەرامبەر کارەکەی، دووردەخرێتەوە و کەسی تر دەخرێتە شوێنەکەی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و دەزگا و ئاژانسەکانی ئەمنی و ھەواڵگریی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ٦٣٣ ئاوارە ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان لە ناحیەی زوومار و رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.

راشیگەیاندوە، لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ کار دەکەن بۆ سوومەندبوونی ئەو خێزانە گەڕاوانە بە بڕێک پارە بۆ دروستکردنەوەی خانووە رووخاوەکانیان لە گوندەکانیان، ھەروەھا سوودمەندبوونیان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەبێتە ھۆی رەخساندنی ھەلی کار و دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...284285286287288...458