عیراق

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ موسڵ چاوی بە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەوت.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە حەلبوسی کردووە پەلەبکرێت لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە.

سەرۆک کۆمار ھەروەھا داوایکرد موچەی فەرمانبەران بە یەکسانی و بەبێ جیاوازی لەسەرجەم پارێزگاکاندا دابەشبکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عودەی عەوادی، ئەندامی فراکسیۆنی سادیقوون و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی لە دژی بڕگەیەک لە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغداد تۆمارکرد، کە بەپێی زانیارییەکان سکاڵاکە تایبەتە بەو ھەژمارە بانکییەی کە داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستانی تێدا دادەنرێت.

عودەی عەوادی رایگەیاند، نا دەستووری و نایاساییە لە بانکێکی ھەرێمی کوردستان داھات فرۆشتنی نەوت دابنرێت، بەڵکو دەبێت ئەو بانکە یان سەر بە بانکی ناوەندیی عێراق بێت یان سەرجەم داھاتەکە بچێتەوە خەزێنەی گشتیی دەوڵەت و لە بانکی ناوەندی بێت.

عودەی عەوادی، سکاڵاکەی لە دژی سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تۆمار کردووە، کە ئەوان رێککەوتنەکەیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ ٣٥٠ ھەزار کەس وەک وانەبێژ و بەھەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دامەزراندیان دراوە، لە نێو ئەو ژمارەیەشدا ھەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا و ماستەر و دکتۆرای تێدایە و بەپێی پسپۆڕییە جیاوازەکان لە بەرێوەبەرایەتییەکان و دیوانی وەزارەتدا دادەنرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بۆ دامەزراندنی وانەبێژ پێویستە بەڵێننامەی پشتڕاستکراوی بە ئیمزای خوێدنگاکەی ھەبێت،  بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ناوچە دوورەکان و قەزا و ناحیەکان خزمەتی کردبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبوونەوەکەدا  تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کارەکانی ئەنجومەن کراوە لەگەڵ گرنگترین ئەو یاسایانەی خراونەتە بەردەم لیژنەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەسەندکردنی یاساکان کراوەتەوە،  لە نێویاندا یاسای بودجە و چەند یاسایەکی تر کە پەیوەندیدارن بە کەرتی وەبەرھێنان و ئابوری و کشتوکاڵ و ئاسایش و چاودێری کۆمەڵایەتی، پەسەند کردنی چەند بڕیار و رێکەوتنێک کە حکومەت داوای کردون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانەغاز لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەرھەمھێنانی گازی سروشتی لە ھەرێمی کوردستان لە ٪٩.٥ زیادی کردووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو کە لە ٪٧.٦ زیادی کردبوو.

ئەوەش خراوەتە روو، کە توانای بەرھەمھێنانی وێستگەی گازی خورمەڵە لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بە تێکڕای رۆژانەی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا بووە، بەڵام لە دوای سەرکەوتنی جێبەجێکردنی پرۆژەی فراوانکردن لە وێستگەکەدا توانای بەھەمھێنانی رۆژانەی بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا زیاد کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستیڤان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، گۆتێرێس و ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی گەرەنتی باشکردن و درێژکردنەوەی رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین و روسیایان کردووە، ھەروەھا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی چۆنیەتی باشکردنی رێگاکانی ھەناردەی دانەوێڵەو پەینی روسیا بۆ بازاڕەکانی جیھان.

روسیا دەڵێت، بەھۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی تایبەت بە ئاسانکاری ھەناردەکانی لە دانەوێڵە و پەین، لەدوای ١٨ی ئایارەوە رێگەنادات بە درێژکردنەوەی رێککەوتنی بە ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین لە رێگەی دەریای رەشەوە.

لای خۆشییەوە، مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا ئاستەنگی پشکی روسیا لە  رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵە و پەین دروست دەکەن و بانکەکانیان ھەماھەنگ نین لە پێدانی بەھای بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی روسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لیژنەکەیان کۆبوونەوەکانی چڕ دەکاتەوە لە پێناو پەلەکردن لە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە و بۆ ئەو مەبەستەش پلان و بەرنامەیەکی رێکخراوی داناوە بۆ میوانداریکردنی حکومەت و لایەنەکانی پەیوەست بە بودجە.

کەرعاوی جەختیشی کردەوە، لەسەر پێویستی گۆڕانکاری لە قەبارەی خەرجییەکان لە بودجەدا بەو پێیەی راستەوخۆ کاریگەری ھەیە لەسەر رێژەی کورتھێنان ھەیە و ھەر کاتێک خەرجیی کەمبکرێتەوە کورتھێنانی کەمدەبێتەوە.

سەبارەت بە پلەبەندی نوێی مووچە ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دووپاتیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی راسپێردراو بە پێی فەرمانی دیوانی ژمارە ٢٤ پەیوەستن بە دۆسیەی پلەبەندی نوێی مووچەخۆران و زۆرینەی پەرلەمانتارانیش لەگەڵ گۆڕینی پلەبەندی مووچەدان و پێیان وایە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدیدەھێنێت و جیاوازی نێوان وەزارەتەکان کەمدەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بەیاوەری خانمی یەکەم و وەزیری دەرەوە و وەزیری کارەبا و سەرچاوە ئاوییەکان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمان عێراق و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، خاکی عێراقییان بەجێھێشت و بەرەو تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێکەوتن.

ئەم سەردانەی سەرۆککۆمار لەسەر بانگھێشتنامەی فەرمی سەرۆککۆماری ئێرانە و پرسی ئاڵگۆری بازرگانی و وزە و پیوەندیەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پرسی ئاو و رەوشی سیاسی ناوچەکەو جیھان بەگشتی تاوتوێ دەکرێت.

هاوکات لەم سەردانەشدا سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات کە گرنگترینیان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران و رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ناوەندی گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغداد و ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی راگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆ کە ئەرکی وەرگرتن و ھەناردەی نەوتی ھەرێمی پێسپێردراوە، سەرقاڵی ئیمزاکردنی  گرێبەستە لەگەڵ کڕیارانی نەوتی ھەرێم، راشیگەیاندووە، ئەو پرۆسەیەش لە چەند رۆژی داھاتودا تەواو دەبێت و ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە نزیکترین وادەدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سەردانی وەزارەتی دادی کرد و لە دیدارێکدا د. خالید شوانی ئەرکەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو کە لە گشت پرسە یاساییەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵیدا ھەموو ھەوڵێکیان خستۆتەکار تا یاسا سەروەر بێت و مافی وەک یەکی و یەکسانی لە ھەموو یەکە ئیدارییەکاندا بۆ ھەموو لایەک رەچاو بکرێت.

پاشان وەفدەکە لە میانەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە عێراقییەکان پرسی بودجەی گشتی و یاسای ھەڵبژاردنەکان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ھاوکات وەفدەکە لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە، تەئکیدیانکردەوە لە پێویستی پاراستنی مافی گەلانی عێراق بەپێی بنەما دەستورییەکان و رەچاوکردنی لە داڕشتنی ھەر یاسایەکدا بەتایبەتیش لە پرسی بودجە و یاسای ھەڵبژاردنەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە پێگەی ئاگوس میدیا کە دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆیە و بارەگاکەی لە لەندەنە رایگەیاند، دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە رێکارە تەکنیکییەکانەوە ھەیە کە چاوەڕێ دەکرێت بەپێی یاسا یەکلابکرێنەوە، چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەیەش کاتی زۆری ناوێت. 

عەوادی باسی لەوەشکرد، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیا بەرپرسەکانی ھەناردەی نەوت دەکات و گفتوگۆکانیش بەپێی سیاسەتی سۆمۆ و نرخی رەسمی نەوت بەڕێوەدەچن. 

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد دانوستان لەگەڵ حکومەتی تورکیاش دەکات، بەڵام دەسەڵاتدرانی تورکیا داوای ماوەیەکی کەمیان کردووە بۆ پشکنینی بۆرییە نەوتییەکان، تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی ھیچ زیانێکیان بەھۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی شەشی شوباتی رابردووەوە بەرنەکەوتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەعات ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٩ی نیسان ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ ژمارەیەک پڕۆژەیاسا دەکات.

چاوەڕێ دەکرا دوای پێشووەکانی جەژن، ئەنجومەنی نوێنەران بەخێرایی ھەردوو پڕۆژەیاسای بودجە و لێبوردنی گشتی پەسەند بکات کە یەکەمیان شیعەکان و دووەمیشیان سوننەکان پێداگرییەکی گەورەی لەسەر دەکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاروایە رۆژی شەممە د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، بە سەردانێکی رەسمیی سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات و لەلایەن ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێدەکرێت و پاشان ھەردوو سەرۆک کۆدەبنەوە.

سەردانی سەرۆککۆماری عێراق بۆ تاران یەک رۆژ دەخایەنێت و لەسەر بانگھێشتی رەسمیی سەرۆککۆماری ئێرانە، ھاوکات یەکەمین سەردانیەتی بۆ ئێران دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمساڵ ٣٠ کەس لە عێراق تووشی تای خوێنبەربوون بوون، لەو ژمارەیە حەوت کەسیان بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

ھاوینی ساڵی رابردوو، تای خوێنبەربوون لە عێراق بڵاوبووەوە و نزیکەی ٢٠٠ کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەو ژمارەیە ٣٠ کەسیان لە پارێزگاکانی باشوور گیانیانلەدەستدا.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوزارێتەوە، بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیھانی، رێژەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە لە سەرەتای سەری جیھان، دەگاتە ٤٠٪.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەیکرد بە پێویستی ئاگاداربوون لە رێڕەوی بودجە و لایەنەکانی وەبەرھێنان لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوام و پاراستنی سامانی گشتی وڵات.

وتیشی، لیژنەکەیان سورە لەسەر بەدواداچوونی سەرجەم بڕگەکانی بودجە تاکو یاساکە لە ئاست خواست وداواکاری ھەمووان و بەپێی دید و تێڕوانینی روون تێپەڕێنرێت.

جەختیشیکردەوە، لەسەر پێداگری لیژنەکەیان بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و پەلەکردن لە پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.

لای خۆشییەوە، وەزیری پلاندانان دیدی حکومەتی لە ئامادەکردنی بودجەی وەبەرھێنان رونکردنەوە بە جۆرێک فشار لەسەر خەرجییەکان کراوە لەپێناو کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان، وتیشی، ھیچ رێککەوتنێک نییە بۆ وەرگرتنی قەرزی نوێ.

بە وتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی ھەفتەی داھاتوو، پێنج وەزیری دیکە بانگھێشتی لیژنەکەیان دەکرێن و دوو ھەفتەی داھاتوو وێنەکە لەبارەی چەند خاڵێکی گرنگ زیاتر رووندەبێتەوە بەتایبەت لە شایستەی توێژەکان و کۆمەکی پارێزگاکان و قەبارەی کورتھێنانی دارایی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندووە، لە داھاتوویەکی نزیکدا لیژنە تایبەتەکانیان بە ھاوکاری دەستەی دەستپاکی دەستبە لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەو دۆسێیانەی گەندەڵی لەناو وەزارەتی بەرگری کە بەڵگەی رەسمییان لەسەرە و سەرجەمیشیان ئاراستەی دەستەی دەستپاکی دەکەن.

وتیشی، ھەموو ئەوانەی لە دۆسێی گەندەڵی تێوەگلاون و بە بەڵگەی رەسمی بەسەریاندا ساغ ببێتەوە، لە ھەر پۆست و ئاست و پلە و پایەیەکدا بن و سەر بە ھەر ھێز و لایەنێکی سیاسیش بن، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...196197198199200...400