تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وێنستۆن کۆڵ بەڕێوەبەری پڕۆژەی فەرمانگەی دارایی لە بانکی نێودەوڵەتی جەختی لەوەکردەوە، حکومەتی عێراق سورە بۆ بەردەوامبوون لە بەرنامەی چاکسازی لە سیاسەتی دارایی و نەختینەیی و زیادکردنی رۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێداندا.

لە بەرامبەردا وێنستۆن کۆڵ رایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی ھیواخوارە پەیوەندییە جیاوازەکان لەگەڵ عێراق بەرەوپێش ببات و پشتیوانی چاکسازییە ئابوورییەکانی عێراق دەکات و بانکی نێودەوڵەتی گرنگی بە بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت دەدات.