بازرگانی عێراق: لە سبەینێوە یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ دابەشدەکرێت
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٤
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراکییەکان لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە تەواوکردووە و بڕی پێویستی خۆراکی لە کۆگاکاندا دانراوە.
داواشی لە ھاووڵاتییان کرد، سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە و لەکاتی بوونی ھەر سەرپێچیەکدا پەیوەندی بە وەزارەتەوە بکەن.
رۆژی یەکشەممە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندبوو، بڕی ٤٠ ھەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر و لەچوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەشی دەکەن.



