سامر حەبیب بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری سەربە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سور لە ناوخۆی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ قۆرخکاری بازرگانەکان، ھەروەھا بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئالیکی ئاژەڵ.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو پلانانەی دایانناوە، لە دوو رۆژی رابردوودا بڕێکی زۆری گۆلک بەمەبەستی سەربڕین ھاوردەکراون، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی عێراق.