عیراق

رەفیق ساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوتلەی سادقون رایگەیاندووە، بە تۆمەتی دەستبردن بۆ سامانی گشتی دەوڵەت و بەھەدەردانی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشت دەکەن و لەناو ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن لەسەر چەند دۆسێیەکی جیاواز و رێگەش نادەن سامانی گشتی بەھەدەر بدرێت.

وتیشی، دەستیان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کردووە بە مەبەستی بانگھێشتکردنی وەزیری نەوت و دواتریش وەک داواکارییەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن بۆئەوەی وادەیەک بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری نەوت دیاریبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان نەکراوە بەڵام دەکرێت بگاتە ١٨ ترلیۆن دینار ، لیژنەکەشیان ھەوڵدەدات کەمکردنەوەکە پیشەییانە بێت و لە دەروازە ناپێویستەکاندا بێت. کازمی، پێشبینشی کرد پرۆژە یاسای بودجە لە مانگی ئایار دەنگی لەسەر بدرێت و لەوە زیاتر تێپەڕ نەکات.

ھاوکات جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، تا ئێستا بڕی کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان نادیارە، بەڵام نیەتێک ھەیە بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنان، کورتھێنانەکەش ئەو وەزارەتانە دەگرێتەوە کە بودجەیەکی گەورەیان ھەیە، وتیشی، تا ١٠ ئایار ناتوانن میوانداری وەزیرەکان تەواو بکەن و پێدەچێت پەسەندکردنی بگاتە ناوەراستی مانگ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ھەڵسەنگاندن یەکێکە لە گرنگترین دروشمەکان، کە حکومەتی نوێی عێراقی لەسەر پێکھێندراوە، چەندین رێکاریش ھەیە بۆ ھەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کە بەشێکیان نزیکەی ١٢ ساڵە لە پۆستەکەیاندان و دەبێت بگۆڕێن.

ئاشکرشیکرد، نزیکەی ٤٣٩ بەڕێوەبەرایەتی ھەیە، کە نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکەن و ھەڵسەنگاندنەکە خاڵە باشەکانیش دەگرێتەوە. 

عەوادی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵسەنگاندن یەکێکە لە دەروازە گرنگەکان و راوێژکارانیش دەگرێتەوە و ھیچ کەسێک لە قۆناغی داھاتوودا لەو ھەڵسەنگاندنە دەرناچێت و میکانیزم و گۆڕانکاری وزاری دەگەڕێتەوە بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق. 

ھەفتەی رابردووش، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی نزیکەی ٦٠ بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەکانیان و پلەی وەزیفیشیانی دابەزاند، بەھۆی ئەوەی لەو ھەڵسەنگاندنە دەرنەچوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە تا سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ، جیاوازی ھەبووە بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، چونکە لەو ساڵانەدا رێژەی بارانبارین کەم بووە و خۆڵبارین زیادیکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بارانبارین لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، لە کاتێکدا پێشبیان دەکرد لە مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێبکات، بەڵام ئەنجامەکان باش بوون و رێژەی بارانبارین زۆر بووە و ئاستی ئاوی روبار و بەنداوەکانی زیادکردووە و کوالێتی خاکەکەش باشتر بووە. 

سەبارەت بە پێشبینییەکانی مانگی ئایاریش ئەوەی خستەڕوو، رەوشی کەشوھەوا نزیک دەبێت لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، رەنگە جیاوازییەکی کەم ھەبێت و پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.

عامر جابری باسی لەوەشکرد، ھەموو وڵاتان بەھۆی قەتیسبوونی گەرما و بەبیابانبوونەوە کاریگەرییان لەسەر دروستبووە و پێناچێت نزمبوونەوەی پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو رووبدات و پێشبینی دەکەن لە ئاستی ئاساییدا بێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کارەکەش لە شەش تەوەر پێکھاتووە کە دەنگدانە لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەکی تریش.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتین لە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای جەژنی نیشتیمانی کۆماری عێراق و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەبارەت بە پرسی نەوت لیژنەکەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوەتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی نەوت و گاز و بودجەی گشتی و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.

وتیشی وەزیری نەوت لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە ئێستادا لەسەر و بەندی رێکخستنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی نەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی ھەرێم دەکڕن، بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا، دوای پێداچونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، وەزیری نەوت وادەیەکی دیاریکراوی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دانەنا، بەڵام جەختیکردووەتەوە دوای ئەوەی گرێبەستەکان تەواو دەکرێن ھەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

د. نەرمین مەعروف راشیگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری نەوت باسی لەوەشکردووە، رێککەوتن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان خاڵی سەرەکی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ھەناردەکردنی نەوتە و دوای چەند رۆژێکی تر ئەو پڕۆسەیە دەستپێدەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لە بەردەوامی گفتوگۆکانی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵ و شاندێکی باڵای وەزارەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی خەرجی و پرۆژەکانی وەزارەتی ناوبراو لە پرۆژە یاسای بودجەدا.

راشیگەیاند ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم، و نرخی خەمڵێنراوی ٧٠دۆلار بۆ یەک بەرمیل نەوتی ھەناردە لە بودجە گفتووگۆیان لەبارەوە کراوە.

د.نەرمین مەعروف ئەوەشی خستەڕوو، چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە کەرتی نەوت و گاز تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانبوو لەگەڵ وەزیر و شاندی یاوەری.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣ لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس تورکیا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانی ڕاگرت. سەرەڕای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت، تا ئێستا پرۆسەکە دەستیپێنەکردووەتەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند، ھیچ ھۆکارێکی سیاسی ئاستەنگ نیە لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد ھەرکاتێک لایەنی تورکی ئاگاداریان بکاتەوە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردبوو، ھەرێم و بەغداد باشترین پەیوەندییان ھەیە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش بە چاوپۆشین لە نەوت و ھەناردەکردنی ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد مەزھەر جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لیژنەی دارایی بەردەوامە لە کارەکانی و ستراتیژییەتی بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنانی بودجە ئەنجامدانی گواستنەوەکان.

رونیشیکردەوە،  لیژنەکەیان دەکات کار بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی لە نێوان خەرجی دارایی و دابەشکاری تەرخانکراوە داراییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر ھەمواندا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند، ھێشتا کات ھەیە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان بەتایبەت کە نرخی نەوت ناجێگیرەو ناکرێت پشت بە نرخی ئێستا ببەسترێت.

بەوتەی ئەحمەد جبوری، لە دوو ھەفتەی رابردوودا بەرچاویان رووندەبێتەوەو وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار سەردانەکەی لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی چارڵزی سێیەم، پادشای شانشینی بەریتانیا دێت.

خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار، دکتۆر ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی لەسەردانەکەدا یاوەری سەرۆککۆماری عێراق دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەختیشی کردەوە، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئەرکە لەسەر حکومەتی فیدراڵی و بە چاوپۆشین لە نەوت و ھەناردەکردنی بەرپرسیارن لە دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم.

سودانی لە دیداری عێراق لە بەغداد بەشداری پانێڵێکی کردوو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ھۆکاری دوواکەوتنی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم رایگەیاند، ھیچ ھۆکارێکی سیاسی ئاستەنگ نیە لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد بەڵکو پەیوەندی بە لایەنی ھونەرییەوە ھەیە لە بابەتی کردنەوەی ھەژماری بانکی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی نەوت.

وتیشی،  کۆمپانیای بۆتاشی تورکی ئاگاداریان کردوون پشکنین بۆ بۆرییەکە دەکەن و ھەرکاتێک لایەنی تورکی ئاگاداریان بکاتەوە دەستبە ھەناردەکردنەوەی نەوت بۆ تورکیا دەکەن.

سودانی جەختیشیکردەوە، بە چاوپۆشین لە نەوت و ھەناردەکردنی، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە کرد و لەئێستادا راوبۆچوونی فراکسیۆنەکان لەسەر پڕۆژەکە وەردەگیرێت.

فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەیانەوێت پێش پەسەندکردنی بودجە، یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی لە یاسای بوجەدا، بودجەی تایبەتی بۆ تەرخانبکرێت.

رۆژی ١٣ـی ئازاری ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای پارێزگای ھەڵەبجەی پەسەندکرد، رۆژی ٢ی نیسانیش ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەکە کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی سەباحی سەر بە حکومەتی عێراق لە ژمارەی ئەمڕۆیدا راپۆرتێکی لەسەر ھەناردەی نەوتی ھەرێم بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەکاتێکدا راگرتنی نەوتی ھەرێم بەردەوامە، زیانەکان لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانیەکان زیاتر دەبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مەرجەکانی ئەنقەرە لەسەر بە‌غدا و بێدەنگی تورکیا بەھۆی چوونی ئەو وڵاتە بەرەو بانگەشەی ھەڵبژاردن، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی دواخستووە، بۆیە لەئێستادا بەرپرسانی ھەرێم تاوتوێی پێشنیازێک دەکەن کە لەڕێی تانکەرەوە نەوت ڕەوانەی دەرەوە بکەنەوە.

دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوت گرفت بۆ مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دروستدەکات، لەم بارەیەشەوە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی دەڵێن، لەگەڵ بەغداد ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ماڵپەڕی رەسمی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە یاساییبوون یاخود نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەو سکاڵایەدا کە لەدژی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، داواکراوە یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پوچەڵبکرێتەوە کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دەرچووە و ماوەی کاری پەرلەمانی بۆ ساڵێک درێژکردووەتەوە، بە پاساوی ئەوەی یاساکە دژی ماددەکانی (٥ و ٢٠)ی دەستورە و زەوتکردنی مافێکی دەستورییە کە لە ماددەی ٥١ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٢دا ھاتووە. تائێستاش شەش جار دادگای فیدراڵی سەبارەت بە تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەتەوە وھیچ بڕیارێک نەدراوە.

ھاوکات دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دیکە تاوتوێ دەکات، کە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراکی عێراق لەسەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەولێر تۆماریکردووە، تێیدا داواکراوە سکاڵالێکراو پابەندبکرێت بەپێدانی بڕی ئەو پارەیەی لە بەرامبەر بەشەخۆراکی مانگانە وەریگرتووە، کە داوای پارەی ١٧ ساڵی مانگانەی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیانی ھەرێم دەکرێت کە نەگەڕێنراوەتەوە بۆ عێراق و ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٢١ دەگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع، سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دوورخستنەوەی ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی کە لە ھەڵسەنگاندنەکانی شەش مانگی یەکەمی کابینەکەیدا دەرنەچوون، ھەنگاوی یەکەمی گۆڕانکارییەکانی لە کابینەکەیدا دەستپێدەکات و بڕیارە ژمارەیەک وەزیریش بکەونە بەر گۆڕانکارییەکان.

ھیشام روکابی راوێژکاری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، میکانیزمی گۆڕینی پلە تایبەتەکان لە چوارچێوەی بەرنامەرێژی حکومەت و لەسەر بنەمای لێھاتوویی و دەستپاکی و پیشەییە، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی زیندووێتیی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت.

ھەروەھا تورکی عتێبی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، گۆڕانکارییە وزارییەکان بە دوورخستنەوەی سێ وەزیر دەستپێدەکات و چاوەڕواندەکرێت سودانی لە کۆبوونەوەی داھاتووی چوارچێوەی ھەماھەنگی دیدێکی گشتی لەبارەی یەکەم گۆڕانکاری کابینەکەی بخاتەڕوو. وتیشی، تائێستا ھیچ لایەنێک دژایەتی خۆی بۆ گۆڕانکارییەکان رانەگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، ئاراستەیەک لەلایەن حکومەتەوە ھەیە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنانی بودجە بەبڕی ١٨ ترلیۆن دینار، ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لە کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان دەکەن لە ٦٠ ترلیۆنەوە بۆ ٢٥ ترلیۆن دینار.

وتیشی، کۆی مووچەخۆرانی عێراق چوار ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەسە بە تەنھا پێویستیان بە ٦٠ ترلیۆن دینارە بۆ مووچە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و باسیان لە دواین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان کرد و جەختیشیان کردەوە لەسەر پێویستی پەلەکردن لە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کارەکەی لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و ئارامی و پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆماری عێراق ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە خستەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...194195196197198...400