چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە یاسا گرنگەكانی هەمواری بودجە و باری شارستانیی یەكلابكرێنەوە
شنیار
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان جەخت لەسەر گرنگی یەكلاكردنەوەی یاسا گرنگەكان دەكاتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەتایبەت هەمواری یاسای بودجە و باری شارستانی .
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە ، بە ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ، سەركردەكانی چوارچێوەكە لە نوسینگەی هومام حەمودی كۆبونەتەوە و كۆمەڵێك دۆسیەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیان تاوتوێكردوە .
سەرجەم سەركردەكانی چوارچێوەكە جەختیان لە گرنگیی یەكلاكردنەوەی یاسا گرنگەكان كردۆتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەتایبەت هەمواری بودحە و یاسای ناسنامەی كەسێتی ، هەروەها باس لە كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە پارێزگاكان و داوایانكردوە پشتگیری تەواوی سەرجەم پارێزگارەكان بكرێت بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان .



