گەورەترین كێڵگەی نەوت لە رۆژهەڵاتی بەغداد دۆزرایەوە
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
گەورەترین كێڵگەی نەوت لە بەغداد دۆزراوەتەوە، كە بەپێی خەمڵاندنەكان نزیكەی دوو ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە.
حكومەتی عیراق رایگەیاند، ئەو كێڵگە نەوتییە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری بەغداد و دۆزینەوەی كێڵگەكەش دوای گەڕانێك دێت لەلایەن كۆمپانیای نەوتی ناوەندییەوە بە هاوكاری كۆمپانیایەكی چینی.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی ڕاپۆرتێكی پلاتفۆرمی وزەی تایبەتمەند، لە یەك رۆژدا لە سێ وڵاتی عەرەبی یەدەگی گەورەی نەوت و غاز دۆزراوەتەوە، ئەمەش پاڵپشتی لە دابینكردنی بەشێك لە خواستی جیهانی بۆ وزە دەكات.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، دۆزینەوە نوێیەكان توانای سەرچاوەكانی وزە لەجیهاندا بەرز دەكەنەوە.



