فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد پێشوازیکرد لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم و لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی ئەمنی و دارایی و ئابووری کرا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ دوو وەزیرەکەی ھەرێم گفتوگۆیانکردووە لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو.
عەلی تورکی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گێڕانەوەی پارە بەقاچاخبراوەکان و دەستگیرکردنی گەندەڵکارانی دەرەوەی وڵات، لەو چوارچێوەیەشدا، لێکنزیکبوونەوەیەک ھەیە لەنێوان دەستەی دەستپاکی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی ئەو گەندەڵکارانەی عێراق کە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکان.
ئەوەشی خستەڕوو، لیستێک ئامادەکراوە، لەناوی ئەو گەندەڵکارانەی عێراق کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکین و لە دەرەوەی وڵاتن. لەئێستاشدا، دەستپاکی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نزیک لە ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەو گەندەڵکارانە.
سەرۆککۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ نیکۆس خریستۆدۆلیدس دەربڕی بۆ ئەو بانگھێشتنامەیەی پێشکەشی کردبوو، ھاوکات ستایشی پەرۆشی قوبرسی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، جەختی لە ھەڵوێستی ئەرێنی عیراقیش کردەوە بەرامبەر ویستی لایەنی قوبرسیی بۆ باشترکردنی ئاستی پەیوەندییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بەدەستبھێنێت.
سەرۆککۆمار روونیکردەوە، کە عیراق ئەمڕۆ سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری بەخۆوە بینیوە و زەمینەیەکی لەبارە بۆ ھەموو جۆرە وەبەرھێنانێک، ئاماژەیکرد بە دەرفەتە گەورەکان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاریی بنیاتنەری نێوان ھەردوولا، ھەروەھا جەختیکردەوە عیراق پێشوازی لە کۆمپانیا قوبرسییەکان دەکات بۆئەوەی بەشداری بکەن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و بازرگانی و گەشتیاریدا.
سەرۆککۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی کاراکردنی رێککەوتننامەی راوێژی سیاسی، کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ئیمزاکراوە، بە تایبەت کە کۆمەڵێک بابەتی ھاوبەشی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەنابەران، کۆچبەری و ھەڵوێستی ھەر دوو وڵات لەبارەی مەسەلە سیاسییەکان لە ناوچەکەدا لەخۆدەگرێت.
سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی دامەزراندنی لیژنەیەکی دۆستایەتی پەرلەمانی لە نێوان عیراق و قوبرس، ھەروەھا پێویستی تەواوکردنی کارەکان لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی ھاوکاری ئەمنی و ڕێککەوتنەکان بۆ رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج و ھەروەھا ڕێککەوتن بۆ ڕێگریکردن لە کاری یاساغ و کاری ھاوردە و ھەناردەکردنی نایاسایی یان گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی کەلتوری و داواکردنی گەڕانەوەیان. ھاوکات باس لە دروستکردنی پەیوەندی ئاسمانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا کرا ، کە دەبێتەھۆی پەرەپێدانی جوڵەی گەشتیاری و دەستەبەرکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو گەلی دۆست.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی غەزە تاووتوێ کرا، کە تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر ئیدانەکردنی بەردەوامی دەستدرێژی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی و ئەو ھەڕەشانەی کە بۆ سەر ژیانی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان دروستبوە، ھەروەھا ئەو زیان و کاولکارییەی کە کاریگەری لەسەر ژێرخانی غەزە دروستکردووە لە ھەموو بوارەکاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ھەوڵەکان کرا بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەستێکی تەواو لە کەرتی غەزە، ھەروەھا ھەردوو سەرۆک جەختیانکردەوە لە پێویستی ھەوڵی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی لەو روەوە ھەڵبگرێت و ئاماژەیانکرد بە گرنگی کاری چڕوپڕ بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی کەرتی غەزە.
لە بەرامبەردا سەرۆککۆماری قوبرس رۆڵی عیراقی لە دامەزراندنی سەقامگیری لە ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی چارەسەری ئاشتیانە بۆ قەیرانەکان و مەسەلە چارەنووسسازەکانی جیھان بەرزنرخاند.
سەرۆککۆماری قوبرس خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی د. لەتیف رەشید و پەرۆشی عیراق بۆ چالاککردنی میکانیزمەکانی پەیوەندی و ھاریکاری لەگەڵ قوبرس دەربڕی بە شێوەیەک کە خزمەت بە خۆشگوزەرانی ھەر دوو گەلی دۆست بکات، جەختیشیکردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا .
ھەروەھا لە دیدارەکەدا ھەردوو سەرۆک، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی وەفدی عێراق و قوبرسیان کرد، کە تیایدا کۆمەڵێک پلانی کارکردنی ستراتیجی تاووتوێ کرا بەو ئومێدەی ئەو ڕێککەوتن و پەیماننامانەی کە لە داھاتوودا لە نێوان ھەردوو وڵات واژۆ دەکرێن جێبەجێ بکرێن.
وەفدی عێراق پێکھاتبوون لە محەمەد حسێن بەحر ئەلعلوم بریکاری وەزیری دەرەوە و ھەیفا حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و محەمەد ساڵح باڵیۆزی عیراق لە قوبرس و دکتۆر عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و پسپۆڕان لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەڵاح لەزم شەمخی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی لە سەرۆکایەتی کۆمار و عەبدولئەمیر حەمود قاسم یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار، لە کاتێکدا وەفدی قوبرس پێکھاتبوو لە جۆرج پاپاناستاسیۆ وەزیری وزە و بازرگانی و پیشەسازی و دکتۆر ڤاسیلیکی کاسیانیدۆ بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و میچالیس ئیوانو باڵیۆزی بیانیەکان نیشتەجێی کۆماری قوبرس لە عیراق و ئەندریا پێترانی لێپرسراوی بەشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو و ئەفریقا لە بەڕێوەبەرایەتی سیاسی وەزارەتی دەرەوە، دۆرۆس ڤینیسێس جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دیپلۆماسی سەرۆککۆمار.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، کۆمسیۆن زیاتر لە ١١ ھەزار کامێرای دەنگی و ڤیدیۆیی لە ناوەندەکانی ھەڵبژاردن و وێستگەکاندا دادەنێت بۆ تۆمارکردنی بەڵگەکان، پێش ئەوەی ھەر سکاڵایەک یان تانەیەک وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمسیۆن کۆدی تایبەتی لەسەر ئامێرەکانی دەنگدان دادەنێت کە ژمارەیان ٣٥ ھەزار و ٥٥٣ ئامێرە.
عیماد جەمیل دەشڵێت، ھەر کاغەزێکی دەنگدان زیاتر لە یەک نیشانەی ئەمنی ھەڵدەگرێت، دوای ھەڵبژاردنەکان راستەوخۆ ئەنجامەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانەوە دەنێردرێت بۆ سێرڤەرەکان لە ماوەی ٦ سەعاتدا, لە ئەگەری نەناردنیشیان لە ڕێگەی ئەلیکترۆنیەوە لە ھەر پارێزگایەک سەنتەری ژماردن ھەیە بۆ ژماردنی سندوقەکان.
حسێن عەلاوی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تائێستا دۆسێی بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی ھەواڵگریدایە و خودی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش راستەوخۆ سەرپەرشتی و چاودێری دەکات، حکومەتی عێراقیش پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان.
وتیشی، لێکۆڵینەوەکان لەو بۆردومانە گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر ھەستیار و ورد، بەڵام تا ئەو کاتەی دەگەنە سەرجەم بەڵگە و راستییەکان، ناتوانن ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکەن لەبەر پاراستنی باڵیۆزخانەکان و گەیشتن بە ھەموو ئەوانەی لە پشت بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بوون.
ئەو راوێژکارەی سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی نزیکەی ساڵێک بوو ھیچ ھێرشێک نەکرابووە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، حکومەتی عێراق بۆردومانەکەی ھەینی رابردوو بە مەترسییەکی گەورە دەزانێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کۆتا ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و عەباس فەتلاوی، سەرۆکی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنەکان کۆبووەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەڵێت، لەکۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن، چونکە مافێکی دەستوورییە و پێویستە ھەموو ئامادەکارییەکانیش گەرەنتی سەرخستنی ھەڵبژاردنەکە بکەن، تا ھەڵبژاردنێکی دادپەوەرانە بێت و رەنگدانەوەی خواستی ھاوڵاتیان بێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەم دیاریکرا وەک وادەی ڕادەستکردنی خوێندنگاکان بە کارمەندانی کۆمسیۆن، بەمەبەستی ئامادەکردنی پێداویستییەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردن و ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکان بۆ ماوەی ھەفتەیەک، ھەروەھا ڕاگرتنی دەوامی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی کانونی یەکەمدا، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە دانیشتنی داھاتوودا پەسەند دەکرێت.
ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی بڵاوکردەوە کە لەیەک بڕگە پێکھاتووە و تایبەتە بە ھەڵبژاردنی کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەیحەلبوسی.
ھاوکات، عەباس عامری، راوێژکاری سیاسی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوی شەش کاندیدی لەلایەن سوننەکانەوە بەدەست گەیشتووە بۆ سەرۆکی نوێی ئەنجومەن.
پێشتریش سالم عەنبەکی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندبوو، کاتی ئەنجامدانی دانیشتن بۆ ئەم بابەتە درەنگە و رێککەوتن لەسەر یەک کاندید، یاخود دوو کاندید نەکراوە بۆیە دانیشتن بۆ دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆ شوێنی حەلبوسی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی ١٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستی داعشدا پەیامێکی بڵاوکردەوە، رایگەیاند، بە شانازیەوە ئەو سەرکەوتنە وەبیر ھەمووان دەھێننەوە کە بە خوێنی شەھیدە قارەمانەکان بەدیھاتووە و ئەوان بەناوی جیھان و ھەموو مرۆڤایەتییەوە دەجەنگان.
وتیشی، ھەروەھا شانازی بە ئەدای قارەمانانەی ھێزە چەکدارەکانمان لە ھەموو ڕیزەکانیاندا دەکەین کە توانیان ئەو سەرکەوتنە بەدەستبھێنین.
سودانی سوپاسی ژنانی عێراقیشی کرد بۆ پشتیوانەکانیان، ھەروەھا سوپاسی ھەموو ئەو لایەنانەی کرد کە پاڵپشتی عێراقیان کرد لە شەڕی ڕاستەقینەی عێراق لە دژی داعش.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بڕیاردراوە ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی سێشەممە کۆببێتەوە بە مەبەستی دیاریکردنی کەسێک وەکو شوێنگرەوەی حەلبوسی.
ھاوکات، عەباس عامری، راوێژکاری سیاسی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوی شەش کاندیدی لەلایەن سوننەکانەوە بەدەست گەیشتووە وەکو شوێنگرەوەی حەلبوسی.
پێشتریش سالم عەنبەکی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندبوو، کاتی ئەنجامدانی دانیشتن بۆ ئەم بابەتە درەنگە و رێککەوتن لەسەر یەک کاندید، یاخود دوو کاندید نەکراوە بۆیە دانیشتن بۆ دیاریکردنی جێگرەیەک بۆ شوێنی حەلبوسی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی ١٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، لە رۆژی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا یادی ئەوانە دەکەنەوە کە لە سوپادا خۆیان کردە قوربانی.
دەشڵێت، ئەو قوربانییەی ئەوان بوو بە بەڵگەیەک بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمان و پاراستنی شکۆی وڵات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکگرتویی بۆ چەسپاندنی ئاسایش جوانترین وەفایە بۆ ئەو خوێنەی لە پێناوی وڵاتدا رێژراوە.
شەش ساڵ لەمەوبەر ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەرکەوتنی تەواوەتیان بەسەر تیرۆریستانی داعش راگەیاندو رۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ھەموو ساڵێکیش یادی ئەو سەرکەوتنە دەکرێتەوە.
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، پەرلەمانتارێک بە ناوی محەمەد نوری لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان ھێرشی کردوەتەسەر سیاسەتی کاش و رێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراقی.
ئاماژە بەوەشدەکەن، وتەکانی ئەو پەرلەمانتارە بە تەواوی رەتدەکەنەوە و داواش لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر لێدوانەکەی ئەو پەرلەمانتارە پێکبھێنرێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر محەمەد نوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، زیاتر لە ٣٥ ترلیۆن دیناری چاپکراو لە عێراق دیارنەماوە و دوو وڵاتی دراوسێی عێراق مامەڵە بە دینارەوە دەکەن و بانکی ناوەندی لە چەند ھەوڵێکیدا توانیویەتی تەنیا یەک ترلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەزامەندی دەربڕیوە بە دانانی پشکی تایبەت بۆ کەسوکاری قوربانیانی سپایکەر لە وەرزی حەجی ساڵی داھاتودا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نوسراوەکەی سودانی ئاڕاستەی دەستەی حەج و عەمرە کراوە بۆ ئەوەی رێکار بگیرێتەبەر و ناوەکانیان تۆماربکرێت.
ساڵی ٢٠١٤ تیرۆرستانی داعش نزیکە دوو ھەزار خوێندکاری کۆلێژی فرۆکەوانی لە بنکەی سەربازی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەدین گوللـەباران کرد.
لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵیشدا دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی سپایکەر دوای نۆ ساڵ لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق دەستگیرکران.
محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرکردەکانی پێکھاتە و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان، گفتوگۆیان لەسەر ھێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە عێراق کرد، لەگەڵ ئەو پێشێلکارییانەی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیری و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی عێراق دەکاتە ئامانج.
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، فەرمانی کرد لێکۆڵینەوە بکرێت لەگەڵ کەسە کەمتەرخەمەکانی ئەو ھێزەی پارستنی ئاسایشی ئەو ناوچەیەیان پێ سپێدراوە و تیرۆریستان لە ھێرشەکەدا بەکاریان ھێناوە بۆ ئەوەی سزایان بەسەردا بسەپێنرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، ھێرشکردنە سەر ھەر نێردەیەکی بیانی یان بنکەیەکی دیپلۆماسی تاوانێکی تیرۆریستییە و ئەنجامدەرەکەی بە ئەوپەڕی سزا دەگەیەنێت، ھەرگیز کەم تەرخەم نابن لە ڕووبەڕووبوونەوەی لە یاسا دەرچووەکان کە ئاسایشی عێراق دەخەنە مەترسییەوە و زیان بە ناوبانگی دەرەوەی دەگەیەنن.
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار لە پەیامێکدا بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان جەختدەکاتەوە بەشداری کارای ھاوڵاتیان لە ھەڵبژاردن جگەلەوەی دەبێتەھۆی چەسپاندنی دەستور و بنەماکانی دیموکراسیی، ھاوکات گرنگترین ھۆکاریشە بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و دەربڕینی ویستی ئازادانەی ھاوڵاتیان.
سەرۆککۆمار داوا لە سەرجەم ھاوڵاتیان دەکات بەشدارییەکی چالاکانە و گرنگ بکەن لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا، چونکە بەشداری کارای ھاوڵاتیان لە ھەڵبژاردن و چاودێری بەردەوامییان بۆ دەسەڵاتە جیاجیاکان، ھاوکار دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتێکی باشتر و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی وڵات.
سەرۆککۆمار لە پەیامەکەیدا داواشی لە ھەموو ئەوانەکردووە کە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنن بەردەوام بن لەھەوڵەکانیان بۆ بەدیھێنانی پرۆسەیەکی سەرکەوتووی ھەڵبژاردن کە ویستی دەنگدەران بەدیبێنێت و دادپەروەری و یەکسانی و پابەندبوون بە بنەماکانی دەستوور و یاساکانەوە مسۆگەر بکات.
یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو ئەفسەرانەی کەمتەرخەم بوون رەوانەی لێکۆڵینەوە کران.
وتیشی، لیژنەی لێکۆڵینەوە گەیشتووە بە سەرەداوی گرنگ و دەسەڵاتی فراوان دراوە بە ھێزە ئەمنییەکان.
بانکی بازرگانی عێراق رایگەیاند، یەکەمین کاروانی دۆلاری ئەمریکی کە لە دەرەوەی عێراقەوە ھاوردەکراوە گەیشتوەتە بانکەکەیان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کارە لە چوارچێوەی پلانی بانکی ناوەندییە بۆ پشتیوانی کەرتی بانکی و دابینکردنی داواکاری بەشداربوانی بانکە بۆ راکێشان و بەکارھێنانی دۆلار و جێگیرکردنی بەھای دۆلارە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.
ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بانکی ناوەندی رێککەوتنی لەگەڵ بانکی فیدڕالی ئەمریکا کرد بۆ ھاوردەکردنی دۆلار بۆ سێ بانکی عێراقی.
بەپێی رێککەوتنەکە بانکەکان دەتوانن بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە یەک کاروان ھاوردەبکەن بەمەبەستی دابینکردنی دۆلار.