ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری عیراق راگەیەنرا؛ 50.22٪ی دانیشتوان نێر و 49.78٪یان لە رەگەزی مێن
هەساو ئەمیر
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری بڵاوکردەوە و بەپێی سەرژمێریی، ژمارەی دانیشتوانی عیراق 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە، کە لەو ژمارەیە شەش ملیۆن و 370 هەزاریان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
دوایین ئاماری سەرژمێری بەمجۆرەیە:
رێژەی نێر لە عیراق: 50.22٪
رێژەی مێ لە عیراق: 49.78٪
ژمارەی شارنشین و گوند نشین:
عیراق: 70.17٪ شارنشین، 29.83٪ گوندنشین
هەرێم: 84.57٪ شارنشین، 15.43٪ گوندنشین
دابەشبوونی تەمەن:
عیراق: 11.16٪ منداڵی خوار پێنج ساڵ، 24.74٪ لەنێوان 5 بۆ 14 ساڵ، 60.44٪ لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵ، 3.66٪ سەروو 64 ساڵ.
هەرێم: 9.92٪ منداڵی خوار پێنج ساڵ، 21.74٪ لەنێوان 5 بۆ 14 ساڵ، 63.92٪ لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵ، 4.4٪ سەروو 64 ساڵ.
ناوەندە تەمەنی هاوسەرگیری:
نێر- 23 ساڵ، مێ- 20 ساڵ
دابەشبوون بەپێی تەمەن و خێزانداری:
عیراق: رێژەی ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە- 54.01٪، رێژەی ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان نەکردووە- 41.6٪.
هەرێم: رێژەی ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە- 55.83٪، رێژەی ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان نەکردووە- 41٪.
رێژەی دانیشتوانی چالاک لە رووی ئابوورییەوە:
عیراق: 41.61٪
هەرێم: 46.06٪
رێژەی کارمەندی حکومی:
عیراق: 38.25٪
هەرێم: 37.18٪