لەسنوری کەرکوک 17 کەسی بیانی دەستگیرکران کە لەنێوان کیسەی چیمەنتۆدا شاردرابونەوە
محەمەد رزگار
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
مەفرەزەکانی بازگەی تازە لە سنوری کەرکوک بڵاویکردەوە، توانیان 17 کەسی بیانی بە رەگەز پاکستانی و بەنگلادیشی دەستگیربکەن کە مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان پێشێل کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەوڵێکدا بۆ بەقاچاخبردنیان بۆ پارێزگاری بەغدا، لە نێوان کیسەکانی چیمەنتۆدا شاردرابونەوە توانرا دەستگیربکرێن.
راشیگەیاند، قاچاخچیەکەی بەو کارە هەڵستاوە دەستگیرکراوە، هاوکات ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیراو و رێوشوێنی یاساییش بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.





