وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری دانیشتوان بڵاودەكرێتەوە.


وەزارەتەكە لە راگەیەنداوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، سەعات 9:30 خولەكی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە، وەزیری پلاندانان ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون بە شێوەیەكی رەسمی بڵاودەكاتەوە.


رۆژی 20ی تشرینی دووەمی رابردوو، سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون لە عیراق و هەرێم ئەنجامدرا، تیایدا كۆی دانیشتوان بە زیاتر لە 45 ملیۆن و 407 هەزار كەس تۆمار كرا، ئەوەش یەكەم سەرژمێری وورد بوو لەدوای 37 ساڵ كە لە مێژووی وڵاتەكەدا ئەنجام نەدرابوو.