عیراق

سودانی لە پەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە ھێزە ئەمنییەکان بەسەرجەم پێکھاتەکانیانەوە ئازادن لە دەنگدان بەھەر کاندید و قەوارەیەک و ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردان بکات لە ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاکان.

سەعات ٧ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لەسەرتاسەری عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە و پرۆسەکە تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠ ھەزار دەنگدەری سوپا و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و ئاوارەکان مافی دەنگدانیان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار لە رێگەی درۆنەوە بۆردومانکرا، کە بەشێک لە ھێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیربوون.

گروپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆگرت و ئاماژەی بەوە کرد، لە وەڵامی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، ھێرشەکەیان لە رێگەی درۆنەوە بۆسەر بنکە سەربازییەکە ئەنجامداوە.

بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەکەوێتە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و تایبەتە بە مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ ھێرش لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کراوەتەوە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمەریکا لە سووریا و عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەعات شەشی بەیانی رۆژی ھەینییەوە بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی ھاتووە و ھەر کاندیدێک یاخو لایەنێک لە بانگەشە بەردەوام بێت، روبەڕووی سزا و رێکاری یاسایی دەبێتەوە. 

بڕیارە سبەینێش لە سەعات حەوتی بەیانییەوە تا شەشی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارە و ھێزە ئەمنییەکان دەستپێبکات. 

ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، رۆژی شەممە نزیکەی ٢٧ ھەزار ئاوارە و ھێزی تایبەت لە سنوری سلێمانی دەنگدەدەن و تەواوی ئامادەکارییەکانیان کردووە.  وتیشی ٢٠ بنکەیان لە سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان ئامادەکردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پشتیوانی تەواوی ئەو رێکارانەی حکومەت دەکەن، کە بۆ ئاسایش و سەقامگیری و رێگریکردن لە کردەوەکانی دەرەوەی یاسا دەگیرێنەبەر بۆ بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوەکانی حکومەت. 

راشیگەیاند، ئامانج لەو کردەوانە تێکدانی سەقامگیری وڵات و بەزاندنی سەرەوەری عێراق و تێکدانی وێنە و ناوبانگی وڵاتەکەیە لەبەردەم کۆمەڵی نێودەوڵەتی. 

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش ھاتووە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پشتیوانی ئەو رێکار و پلانە ئەمنییانە دەکات کە لەم دواییانەدا گیراونەتەبەر، لەنێویاندا لێپرسینەوە لە سەرجەم ھێزە ئەمنییە بەرپرسەکان لەو شوێنانەی دەستدرێژی و ھێرش تیایاندا روویداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بەکارھێنانی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری بۆ بەرژەوەندی کەسی و حزبی، تیمێکی ھاوبەش لە دواین چاودێری دارایی فیدراڵی و دەستەی دەستپاکی بۆ پێداچوونەوە و وردبینکردن بە ھەموو رێککارەکانی پەیوەست بە پێدان و دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکان لە ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە پێکھێنانی تیمە ھاوبەشەکە چەسپاندنی دادپەروەری و یەکسانییە لەنێوان رکابەرەکاندا، ھەروەھا پتەوکردنی دەستپاکی و شەفافیەت و دروستی و سەلامەتی ھەموو رێککارەکانە بۆ پاراستنی سامانی گشتی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە سبەینێ لە سەعات 7ی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێبكات و تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوامبێت و تیایدا 5904 كاندید ڕكابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 285 كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكان. زۆرترین ململانێی هەڵبژاردنەكەش كەوتووەتە ناوچە جێناكۆكەكانەوە.

هاوكات، لیوا قەیس ئەلمحەممەداوەی، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان خراوەنەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەر پێشێلكاریی و ساختەكارییەك لە هەڵبژاردنەكاندا ڕووبدات بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ دەكەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی رێکار و رێوشوێنە ئەمنییەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاسایش و ئارامی رۆژی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ھێزەکانیان لە ھەموو ئەو شوێنانەی ناوەندی دەنگدانیان تێدایە بڵاودەکەنەوە بە مەبەستی رێگرتن لە ھەر رووداو و پێشێلکارییەک، لەو چوارچێوەیەشدا ھەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە.

راشیگەیاندووە، لە رۆژی ھەڵبژاردندا کە ١٨ی ئەم مانگەیە ھەڵگرتنی چەک و ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و ماتۆڕسکیل و ماتۆڕسکیلی بارھەڵگر قەدەغە دەکرێت و ھەر کەسێکیش پابەند بڕیار و رێکارە ئەمنییەکان نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عومەر داینی و مازن زوھێر عوبەیدی کە ھەردووکیان کاندیدی ھاوپەیمانی تەقەدومن بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، نامەی کشانەوەیان لە ھەڵبژاردن بڵاوکردووتەوە و ھۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە ھاوپەیمانییەکەیان بەڵێنەکانی بۆ خۆیان و لایەنگرانیان جێبەجێ نەکردووە، ھاوکات سەڵاح نەواف کاندیدی ھاوپەیمانییەکەی حەلبوسی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادیش کشاوەتەوە، بەڵام ھۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە.

لە بەرامبەریشدا سەلام مەھدی بەڕێوەبەری راگەیاندنی نووسینگەی دیالەی کۆمیسیۆن رایگەیاندووە، نامەی کشانەوەی ئەو کاندیدانە تەنھا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە تائێستا بە رەسمی نوسراویان بەدەستنەگەیشتووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی چالاکییەکان لە پەراوێزی دەیەمین خولی وڵاتانی ناوچەکە لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدی وڵاتەکەی لەگەڵ وەفدی سعودیە بە سەرۆکایەتی مازن بن ئیبراھیم سەرۆکی دەستەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پشتیوانی لە سەرجەم پێشنیاز و پرۆژەکانی سعودیە و وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دەکات بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ھەردولاش رێککەوتنێکیان ئیمزاکردووە، تایبەت بە پرۆژە و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن تاڵب، بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی داھاتوو مامەڵەکردن بە نەوتی سپی لە وێستگەکانی سووتەمەنی بە پارەی کاش کۆتایی پێدێت و سیستەمەکە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، بەشێوەیەک ھاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی کارتێکی تایبەتی ئەلیکترۆنی نەوتی سپییەوە، کە پێیان دەدرێت دەتوانن نەوت لە وێستگەکان وەربگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، ھاوڵاتی دەتوانێت بە کارتەکە چوار بەشە نەوتی سپی وەربگرێت لە وەرزی زستاندا، کە ھەر بەشەیان ١٠٠ لیتر نەوتی سپییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشوازی لە ھەوڵەکانی سەرۆک وەزیران و دەسەڵاتی دادوەری دەکات بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی ھێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

باسی لەوەشکردووە، ئەمریکا پابەندە بە ھەماھەنگییەکی پتەو لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ گەرەنتیکردنی ھێنانە کایەی دادپەروەری لەم دۆسیەیەدا، چونکە سەربازانی ئەمریکا لەسەر بانگھێشتی حکومەت لەم وڵاتەن و سەروەری و سەربەخۆیی عێراقیش پارێزراوە.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، حکومەتی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ھێرشکارانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای راگەیاند و ئاشکرایکرد بەشێک لە تاوانبارانی ھێرشەکە پەیوەندییان بە ھێزە ئەمنییەکانەوە ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی عێراق راگەیەندراوێکی لە زاری عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، کۆبوونەوەکە کۆمەڵێک ڕێککەوتنی پەیوەست بە پاڵپشتیکردنی سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە، ئەوەش بە ئامانجی دروستکردنی پردێک لەگەڵ بانکەکان وەک ھەنگاوی دوای پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی لە ساڵی داھاتوودا.

جەختیشیکردووەتەوە، کۆمەڵێک لێکتێگەیشتن بە ئامانجی بنیاتنانی تواناکانی بانکە عێراقییەکان و بەرزکردنەوەی پابەندبوونیان بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان باس کراون،  ھەروەھا رێککەوتن و ڕەزامەندی کراوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ناردنی پارەی کاش بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر رێبەری سەدر لە پەیامێکی نوێدا کە لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، ئەوان کەسانی پاکن و بەدەرن لەگەندەڵییەکانی ھەڵبژاردن و گەندەڵکاران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروەری عێراق، نابێت لایەنگرانی رەوتەکەی ھەڵبکوتنەسەر پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی پڕ لە گەندەڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داود سەلمان بەڕێوەبەری رێکارەکان و مەشق لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، ژمارەی چاودێرەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە ٥٠٠ رێکخراوی ناوخۆیی و بیانین و زیاتر لە ٩٠٦ تیمی چاودێریش لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق چاودێری بۆئەو ماوەیە دەکەن کە پێویستە بانگەشەی ھەڵبژاردن تیایدا رابگیرێت بەتایبەتیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

وتیشی، ژمارەی فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت زیاتر لە ٤٢٠ ھەزار فەرمانبەرە و ٩٠٠ ھەزار دەنگدەری تایبەتیش مافی دەنگدانیان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سەربازانی سوپای عێراق لە ١٤ تا ٢٠ی ئەم مانگە بۆیان نییە داوای مۆڵەت بکەن بەھۆی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای عێراقیش دەخرێتە ئاستی ھۆشداری (ج) کە بە واتای بەرزترین دۆخی ئامادەکاری دێت بۆ ھەر ھەڕەشەیەک لەسەر ئاسایشی دەوڵەت و سەروەری وڵات و خەڵک.

سودانی دەشڵێت، ئەو بڕیارە ئەو کەسانەش کە لە مۆڵەتدان و سەرجەم یەکە سەربازییەکان و فەرماندەکان دەگرێتەو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داود سەلمان ،بەڕێوەبەری ڕێکارەکان و ڕاھێنان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو ئامێرە ھەستیارانە کاریکەری راستوخۆیان دەبێت لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بۆیە بەو رێکارە توندە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ڕوونیشکردەوە، دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا لە ١٥ی کانوونی دووەم، واتە لەگەڵ دەستپێکردنی بێدەنگیی ھەڵبژاردنەکاندا دەوەستێت، و دەتوانن دواتر لە دوای ڕۆژانی دەنگدان کارتەکان وەربگرنەوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...129130131132133...400