رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە، بەو ھۆیەشەوە ھەشت کۆڵبەر برینداربوون کە ناسنامەی شەشە کەسیان ئاشکرابووە.
راشیگەیاندووە، کۆڵبەرەکان خەڵکی شاری پاوە و جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانین، بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەی پودس لە شاری پاوە گواستراونەتەوە.
ھاوکات بەپێی ئامارێکی رێکخراوەکە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراون، ١٤٨ کۆڵبەری تریش برینداربوون.
لێپرسراوانی تونس رایانگەیاند، ٥٧ کۆچبەر لەسەر بەلەمەکە بوون و ھەوڵیانداوە لە کەناراوەکانی تونسەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا و کۆچبەرەکانیش ھەموویان خەڵکی ئەفریقان، لە سەرەتای رووداوەکەشدا تەرمی پێنج کۆچبەر دۆزراونەتەوە و تەرمی شەش کۆچبەرەکەی دیکەش بێسەروشوێنن.
تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بوەکاندا.
لە لایەکی دیکەوە، تیمی دەریاوانی مەغریب رایگەیاند، تەرمی پێنج کۆچبەری نایاساییان دۆزیووەتەوە کە ھەموو خەڵکی سەنیگالن و ١٨٩ کۆچبەریشیان رزگارکردووە.
ئیلۆن مەسک لە کۆتا تویتیدا سەبارەت بە زۆرانبازیەکی لەگەڵ زۆکەربێرگ ئاماژەی بەوەداوە، شەڕی نێوان خۆی و خاوەنی کۆمپانیای میتا لە پەخشی راستەوخۆدا لە تویتەر دەگوازرێتەوە تا ھەمووان بینەری بن. داھاتی زۆرانبازیەکەش دەچێتە بواری خێرخوازی و دەدرێتە سەربازە خانەنشینەکان.
مەسک دەڵێت، رۆژانە قورسایی بەرز دەکاتەوە و خۆی بۆ زۆرانەکە ئامادە دەکات.
مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ئیلۆن ماسک بە فەرمی داوای لە مارک زوکەربێرگ کرد لەنێو قەفەسی زۆرانبازیدا رووبەڕووی ببێتەوە، لەلای خۆیەوە مارک زوکەربێرگ داواکەی قبوڵ کرد و پێی راگەیاند، کە شوێنێک بۆ زۆرانەکە دیاری بکات.
پەیوەندی نێوان ئیلۆن مەسک و مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا کاتێک ئاڵۆزی تێکەوت کە مارک پلاتفۆڕمی سرێدسی راگەیاند، کە ھاوشێوەی تویتەر کار دەکات و لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆری بەکارھێنەری لەخۆی کۆکردەوە.
بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە نەوت، دوای بەرزبوونەوەی بەرێژەی ١.٢٩٪، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند، گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٢٤ سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بەڕێژەی ١.٥٦٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سەنت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ١٧ی مانگی نیسانی رابردووەوە تائێستا بۆ یەکەم جارە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەو شێوەیە بەرزببێتەوە و بگاتە زیاتر لە ٨٦ دۆلار.
میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، ھێرشەکە زیانی بە گەشتیەکە گەیاندوە، بەڵام لێچوونی سوتەمەنی رووینەداوە و تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ھاوکات رۆژنامەی مۆسکۆ تایمز بڵاویانکردەوە، ئەو کەشتییەی کراوەتە ئامانج ناوی کەشتی ئێس ئای جی_یە و بەھۆی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ فرۆکە جەنگییەکانی روسیا لە سوریا لەلایەن ئەمریکاوە سزادراوە.
ھەروەھا ڤلادیمێر رۆگۆف بەرپرسی روسیا لە ھەرێمی زاپۆریژیا رایگەیاند، تیمی سەر کەشتیەکە ١١ کەس بوون و ژمارەیەکیان بەھۆی ھێرشەکەوە برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکان، لە دەرئەنجامی ھێرشەکە ھاتووچۆ لەسەر پردی نێوان روسیا و نیمچەدوورگەی کریما بۆ ماوەی سێ سەعات راگیراوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ دەستیپێکردوەتەوە،
رۆژی ھەینیش ئۆکراین رایگەیاند، فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانییان کەشتییەکی سەربازی روسیای لە دەریای رەش کردووەتە ئامانج.
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە فاو ناسراوە رایگەیاندووە، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی روسیا و ئۆکراین لە بەندەرەکانی ئۆکراینەوە کاریگەری زۆر باشی لەسەر دابەزینی بەھای خۆراک ھەبوو لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڵام لەئێستا ئەو رێککەوتنە بە ھۆی رەخنە و ناڕەزاییەکانی روسیاوە راگیراوە و تائێستا کارا نەکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنەکە بدۆزرێتەوە، بە پێچەوانەشەوە لە چەند مانگی کەمی داھاتوودا کاریگەری ھەناردە نەکردنی دانەوێڵەی روسیا و ئۆکراین لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەردەکەوێت.
ئیدن ورسۆرنۆ بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکان لە نوسینگەی ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، زیاتر لە چوار ملیۆن سودانی بەھۆی جەنگەوە ھەڵھاتوون و رووبەری گەرمایەکی بەھێز کە دەگاتە ٤٨ پلە و ھەڕەشەی پەلاماردان و توندوتیژی رەگەزی و مردن بوونەتەوە.
وتیشی، بەھۆی پێکدادانەکانەوە کە چوارمانگە بەردەوامن زیاتر لە ٣سێ ھەزار کەس کوژراون و شەش ھەزار کەسی تریش برینداربوون.
ھاوکات وەتید شیبان جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، ٢٤ ملیۆن کەس پێویستیان بە خۆراک و ھاوکاریی مرۆیی ھەیە کە ١٤ ملیۆن کەسیان منداڵن.
وتیشی، نەتەوەیەکگرتوەکان ھەوڵدەدات ھاوکاری بگەیەنێتە ١٨ ملیۆن کەس لە سودان، بەڵام ھاوبەشەکانیان لە بواری مرۆیی بەھۆی جەنگ و ئاستەنگییەکان تەنھا توانیویانە ھاوکاری بگەیەننە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە بەشداری ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە ماوەی مانگی کانوونی دووەم تاکو مانگی تەمووز، ٥٨ ئۆپراسیۆنیان لە ناوچەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، دژی داعش ئەنجامداوە، کە ھێشتا ئەو گرووپە مەترسییە لەسەر ناوچەکە سەرەڕای ئەوەی ھیچ خاکێکی بەدەستەوە نەماوە.
روانگەی سوریا راشیگەیاند، بەھۆی ئۆپراسیۆنەکانی ھاوپەیمانانەوە ١٣ تیرۆریستی داعش کوژراون، یەک مەدەنییش کوژراوە، ھەروەھا ٤٧٣ تیرۆریست دەستگیرکراون، ھەزار و ١٠٥ بارھەڵگر لە چوارچێوەی بەھێزکردنی توانا سەربازییەکانی ھاوپەیمانان رەوانەی سوریا کراون.
ھەروەھا لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ھاوپەیمانان دوو ئۆپراسیۆنیان لە سنووری رەققە و دێرەزوور ئەنجامداوە، بەھۆیەوە ھاووڵاتییەک کوژراوە و کەسێک بە تۆمەتی ھاوسۆزی بۆ داعش دەستگیر کراوە.
دوای دوو رۆژ لە تۆمەتبارکردنی بە ھەوڵدان بۆ دەستکاریکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠، دۆناڵد ترامپ چووە بەردەم دادگای فیدراڵی لە واشنتۆن و بێبەریبوونی خۆی لەو تۆمەتانە راگەیاند کە لەلایەن دادوەری دادگاکەوە ئاڕاستەی کران.
ترەمپ دوای دادگاییەکە لە فڕۆکەخانەی ریگان ئیدانەی دادگاییەکەی کرد و بە رۆژێکی خەمناک ناوی برد بۆ ئەمریکا. وتیشی، دادگاییەکە بۆ لەناوبردنی کەسێکە کە لەھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتی کۆماری رێژەیەکی بەرز دەنگی بەدەستھێناوە و زۆر لە پێش جۆ بایدنەوەیە.
لیستی تۆمەتەکانی ترامپ لە ٤٥ لاپەڕە پێکھاتووە و ئاماژەیە بە پڕۆژەیەکی تاوانکاری، تۆمەتباری دەکات بە لاوازکردنی بنەماکانی دیموکراسییەتی ئەمریکا لە رێگەی دەستکاریکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن کەس بەشدارییان تێداکرد.
عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرایکرد، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو ھەفتانە دۆلاریان بە مەبەستی فرۆشتن بە گەشتیاران بۆ دابیندەکرێت و بۆ ھەر گەشتیارێک سێ ھەزار دۆلار بە نرخی رەسمی دابیندەکرێت.
وتیشی، ئەو کۆمپانیایانەی بۆ ئەو مەبەستە دیاریی دەکرێن، ئەوانەن کە مەرجەکانی یاسای روبەروبوونەوەی سپییکردنەوەی دراویان جێبەجێکردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەکۆیەکی ئەلکترۆنییان دروستکردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەرەی پێدراوە و بانکی ناوەندی چاودێری دەکات، کە لە رێگەیەوە دۆلار بۆ بازرگانان و خاوەن پڕۆژەکانی بازرگانی بچوک و گەشتیاران دابیندەکرێت.
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی راشگەیاند، بانکەکان بۆ پارەدارکردنی کەرتی تایبەت و حکومی و رەوانەکردنی دۆلار بۆیان لە رێگەی بەڵگەنامەی بانکییانەوە، بانکەکانی رافیدەین و رەشید راسپێردراون کە لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی رەسمی بفرۆشن.
وتیشی، ئەو کاڵایانەی دەھێنرێنە عێراقەوە دەبێت دڵنیایی بدرێت لەوەی بازرگانەکە لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە، دۆلاری بۆ کڕینی کاڵاکەی دەستەبەرکردبێت.
فەرماندەیی ھێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، لە کەناراوەکانی ئیڤانجیک لە ویلایەتی چانە قەڵا لە باکوری رۆژئاوای وڵات ٢٠ کۆچبەری ئەفغانی لە بەلەمێکدا دەستگیرکراون، لە کەناراوەکانی دەریای ئیجەش ٢٢ کۆچبەری دیکە رزگارکران کە لە نێو بەلەمێکی لاستیکیدا بوون و لەلایەن یۆناوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە کەناراوەکانی ناوچەی بۆدروومی سەربە ویلایەتی موگلا.
فەرماندەی ھێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەناراوەکانی ویلایەتی ئیزمیر ٤٦ کۆچبەر دیکە رزگارکراون کە لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە ئاوە ھەرێمییەکانی تورکیا.
لە کەناراوەکانی ناوچەی فوچاش ١٨ کۆچبەری دیکە رزگارکران کە لە نێو بەلەمێکی لاستیکدابوون و بزوێنەرەکەی لەکارکەوتبوو.
زیلینسکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، روسەکان بە ھەموو ھەوڵیان دەیانەوێت سەربازەکانیان رابگرن و شەڕ لە ھەموو بەرەکان سەختە، بەڵام دوژمن ھەرچییەک بکات ھێزی وڵاتەکەی باڵادەستە.
ئۆکراین لە مانگی حوزەیرانەوە ھێرشی پێچەوانەی بۆ رزگارکردنی خاکەکەی لەژێر دەستی روسیا دەستپێکردووە و لە ناوچەکانی لە رۆژھەڵاتی وڵاتەکە و محیوەری باشور شەڕی سەخت بەردەوامە.
ئەبو حوزەیفە ئەنساری وتەبێژی رێکخراوەکە لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە ھەژماری گروپە جیھادییەکان بڵاوکراوەتەوە و رایگەیاندووە، ئەبو حەسەن حسەینی قوڕەیشی، دوای رووبەرووبوونەوە لەگەڵ دەستەی تەحریری شام لە یەکێک لە ناوچەکانی ریفی ئیدلب کە ھەوڵیانداوە دەستگیری بکەن بەرگری کردووە و دوای برینداربوونی گیانیلەدەستداوە.
وتەبێژی داعش راشیگەیاندوە، ئەبو حەفسە ھاشمی قوڕەیشی کراوەتە خەلیفەی نوێی رێکخراوەکە.
سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتن ئەنجامداوە و جەختیکردوەتەوە لەسەر گرنگی دەستپێشخەری دەریای رەش کە بووەتە پردی ئاشتی و لە بەرژەوەندی ھیچ لایەک نیە بۆ ماوەیەکی درێژ پەکبخرێت.ئەردۆغان راشیگەیاندووە، لەماوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدا نرخی دانەوێڵە بەرێژەی ٢٣% دابەزیوە، بەڵام لە دوو ھەفتەی رابردوودا بەرێژەی ١٥% بەرزبووەتەوە، راگرتنی رێککەوتنەکە وڵاتانی ھەژار دووچاری قەیرانی کەمی دانەوێڵە دەکات.
داواشی لە پوتن کرد لە ململانێکانیدا لەگەڵ ئۆکراین رەوشی دەریای رەش ئاڵۆز نەکات.
لای خۆشییەوە، سەرۆکی روسیا ئامادەیی پیشاندا رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین درێژبکاتەوە بەمەرجێک پابەندییەکانیان جێبەجێبکەن. بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی تورکیا، ھەردوو سەرۆک رێککەوتوون پوتن سەردانی تورکیا بکات.
فڕۆکەخانەی خەرتوم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی بەردەوامی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا، داخستنی کایەی ئاسمانی لەبەردەم گەشتە ئاساییەکاندا تا ١٥ی ئاب درێژکرایەوە، بەڵام ئەو گەشتانە ناگرێتەوە کە بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و گواستنەوەی ھاووڵاتیان ئەنجام دەدرێن.
لە مانگی نیسانی رابردووەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان بە سەرکردایەتی "عەبدولفەتاح بورھان" و فەرماندەی ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بە سەرۆکایەتی "محەمەد حەمدان دقلو" دەستیپێکردووە و بەھۆیەوە ٣٩٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسیش ئاوارەبوون. تا ئێستاش ئەو ئاگربەست و نێوەندگیرییانەی راگەیەندراون، ھیچ ئەنجامێکیان لێنەکەوتووەتەوە.