جیهانجیهان

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لە لارس لوکە راسموسن وەزیری دەرەوەی دانیمارکەوە پێگەیشتووە و رایگەیاندووە، حکومەتی و گەلی عێراق سوتاندن و سوکایەتیکردن بە قورئان و ئاڵای عێراق لە دانیمارک ئیدانە دەکەن و نابێت بەناوی ئازادی رادەربڕینەوە ئازادییەکانی تر پێشێل بکرێن و ئەو جۆرە کارانەش پێچەوانەی شکۆمەندی و مافەکانی مرۆڤە، داواشیکردووە جارێکی تر حکومەتی دانیمارک رێگە بە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارانە نەدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا وەزیری دەرەوەی دانیمارکیش رایگەیاندووە، ئەوەی روویداوە حکومەتی دانیمارکیشی نیگەران کردووە و زۆر بەتوندیش لە دژی ئەنجامدانی ئەو جۆرە کارانەیە بەتایبەتیش ھەر کارێک لە دژی ئیسلام بێت و پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پاراستنی باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن دووپاتکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "مھر"ی ئێران بڵاویکردەوە، ئەو گەنجە ناوی محەمەد قبادلو_یە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، تۆمەتباربوو بە کوشتنی پۆلیسێک بە ئۆتۆمبێل و بریندارکردنی ژمارەیەکی دیکە، لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمنییەوە بەڕێوەدەچوون.  

ئاژانسەکە لە تیمی بەرگری پارێزەرانەوەی بڵاویکردووەتەوە، دادگای باڵا تۆمەتەکانی ھەڵوەشاندووەتەوە و دۆسیەکەی رەوانەی دادگایەکی دیکە کردووە، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی تەندورستی و ھزری تۆمەتبارەکە. 

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە، لێپرسراوانی ئێران حەوت کەسیان بە تۆمەتی ھێرشکردنەسەر ھێزەکانی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانی لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا لەسێدارەدا.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی و عەلی رەزا گونەی کۆبوونەوە و ھاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیایان تاوتوێ کرد، ھەروەھا باسیان لە سەردانی چاوەڕوانکراوی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق کرد.

سودانی و عەلی رەزا گوونەی باسیان لە پرسی ئاوی ھاوبەش و پلانی دروستکردنی ناوەندێکی ھاوبەش لەسەر سنوورەکانی عێراق-تورکیا کرد، ھەروەھا باسیان لە رێکخستنی کۆڕبەندی ئابووریی ھاوبەشی بەغداد و ئەنقەرە لە بەسرە کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ژیار موسلیمی، خوێندکاری قوتابخانەی دواناوەندی نموونەی دەوڵەتی زانست، لە شاری بانەی رۆژھەڵاتی کوردستان، لە تیمی چوار کەسی کۆماری ئیسلامی ئێران، توانی بڕوانامەی فەخری و خەڵاتی زێڕ لە ٥٥مین ئۆڵۆمپیادی جیھانی کیمیا بەدەستبھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاسایشی ئێران دووپاتی کردوەتەوە، سەلوان مۆمیکا، لە ساڵی ٢٠١٤دا ھەوڵیداوە حزبێک بە ناوی یەکێتی دیموکراتی سریانی لە عێراق دابمەزرێنێت کە بەناوی مەسیحییەکانی عێراقەوە قسە بکات، بەڵام لەو پرۆژەیەیدا سەرکەوتوو نەبوە و بریاریداوە عێراق جێبھێڵێت و کۆچبکات بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەلوان لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی داوای مافی پەنابەری کردوە، بەڵام بێھیوایان کردوە ئەوەش وای کردوە روو لە سوید بکات، لە دوایشدا ھەوڵیداوە لە دەزگاکانی ئیسرائیل نزیک بێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا لە ئاستێکی باڵادا نیگەرانی و ناڕەزایی گەیاندووەتە ھەموو ئەو وڵاتانەی رێگە دەدەن سوکایەتی بە قورئان و موسڵمانان بکرێت کە پێویستە رێگری لێبکرێت و چیتر بەناوی ئازادی و ئازادی رادەربڕینەوە رێگە نەدرێت سوکایەتی بە ھیچ ئاین و پیرۆزییەک بکرێت.

وتیشی، سوتاندنی قورئان بە تەنھا سوکایەتیکردن نییە بە ئاینی ئیسلام و پیرۆزییەکانی موسڵمانان، بەڵکو سوکایەتیکردنە بە کۆی بەھاکانی مرۆڤایەتی و ئەوانەشی ئەو کارانە دەکەن کەسانێکی بێ بایەخی ناو کۆمەڵگەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزەکانی بەھار و ھاوینی ئەمساڵ بە تایبەتی لە نیوەگۆی باکووری زەوی، رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە پرسی کەشوھەوا، ھۆشداری لە بەرزبوونەوەیەکی بێ وێنەی پلەکانی گەرما دەدەن.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی بڵاویکردەوە، مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین مانگە لە ماوەی سەدان ساڵدا، ھەروەھا رەنگە گەرمترین مانگیش بێت لە ماوەی ھەزاران ساڵدا.

ھەروەھا ھۆشداریداوە لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەجۆرێك بە درێژایی چەندین سەدە، ھاوشێوەی نەبوو بێت.

 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران رایگەیاند، دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی بێ ڕێزیکردن بەرامبەر قورئانی پیرۆز لەژێر ناوی ئازادی لە وڵاتانی ئەوروپا، کارێکی قێزەونە دژی بە ئایینی ئیسلامی دەکرێت و ئامانج لێی بریندارکردنی ھەست و سۆزی موسوڵمانانە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتانی ئیسلامی بە بێ ڕێزیکردن بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز زیاتر یەکگرتوو و یەکڕیزدەبن.

فەرماندەکەی پاسداران وتیشی، پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی بێ ڕێزیکردن بەرامبەر ئایینی ئیسلام.

جەختیشیکردەوە، ئەو کەسانەی بێ ڕێزی بەرامبەر بە ئایینی ئیسلام دەکەن ھەتا ھەتایە پارێزراو نابن و نزیک یان دوور تۆڵەیان لێدەکرێتەوە و بە سزای خۆیان دەگەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆڵدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەنس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ناتۆ پێشنیازی کردووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناتۆ – ئۆکراین بەڕێوەبچێت، ئەوانیش بە پێشنیازەکەی رازیبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی لێکەوتەکانی راگرتنی رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە بکرێت و کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە بکرێت.

رۆژی ١٧ی تەمووز، دوای ساڵێک لە جێبەجێکردنی، رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە راگیرا، کە لەنێوان روسیا و ئۆکراین بە نێوەندگیری نەتەوەیەکگرتووەکان و تورکیا ئیمزاکرابوو و بەھۆیەوە دانەوێڵەی ئۆکراین ھەناردە دەکرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە شاری رۆما میوانداری کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەکات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی رێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا و تونس بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا دەکرێت.

وتیشی، لە کۆنگرەکەدا سەرکردەکانی ناوچەکە و یەکێتیی ئەوروپا و رێکخراوە ئابوورییەکان بەشداری دەکەن، وتیشی، سەرۆکی تونس و سەرۆک وەزیرانی مالی و میسر و سەرۆکانی جەزائیر و یۆنان و ئوردن و لوبنان بەشداریی دەکەن.

بە پێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کۆچبەر لە رێگەی دەریا و کەناراوەکانی باکووری ئەفریقا و تورکیا و لوبنانەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، ژمارەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ھێرشە پێچەوانەکانی ئۆکراین دژی روسیا شکستیان ھێناوە لە بەدەستھێنانی ئامانجەکانیان، وتیشی، ھێزەکانی وڵاتەکەی ژمارەیەکی پێوانەییان لەو چەکوتەقەمەنییان لەناوبردووە، کە رۆژئاوا بۆ ئۆکراینی دابینکردووە.

لە بەرامبەردا سەرۆکی بێلاڕووس وتی، پلانێک بۆ دابەشکردنی ئۆکراین و لکاندنی بەشێکی بە پۆڵەنداوە ھەیە، ئەوانیش پشتیووانیی دانیشتووانی ناوچەکانی رۆژئاوای ئۆکراین دەکەن، لە جوڵەکانیان بۆ نەلکاندنیان بە پۆڵەنداوە.

وتیشی، ھێزەکانی گرووپی ڤاگنەر لە ناوەڕاستی بێلاڕووس دەمێننەوە، کە دوای یاخیبوونەکەیان دژی روسیا، گواسترانەوە بۆ بێلاڕووس.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، تەقاندنی ئەو مووشەکانە دوای سێ رۆژ لە تاقیکردنەوەی دوو موشەکی بالیستی لە لایەن کۆریای باکورەوە لە دەریای ژاپۆن دێت، کە ھاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکان لە نیوەدورگەکەدا.

چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆریای باکور رایگەیاند، ژێردەریاییەکی ئەتۆمی ئەمریکی لە کۆریار باشووردا راگرتوە، لە کاردانەوەیەکیشدا حکومەتی سیئۆل رایگەیاند، ھێرش و ھەڕەشەکانی کۆریای باکور ئاماژەیە بۆ کۆتاییھاتنی رژێمەکەی کیم جۆنگ ئون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاژانسەکانی ھەواڵ، لە ئێستادا نزیکەی ٥٠٠ کۆچبەری نایاسایی لەسەر کەشتییەک لە بەریتانیا جێگیر کراون و رێگەی جموجوڵیان پێنادرێت، ئەوەش وەک ھەنگاوێکی حکومەتی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی تێچووی نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانە کە بەریتانیا لەلایەک نایەوێت پەنایان بدات و لە لایەکی تریش نایەوێت ببن بە بارگرانی بۆ یەکێتی ئەوروپا.

کەشتیی "بەیبی ستۆکھۆڵم" لەم ھەفتەیەدا گەیشتە شوێنی دیارییکراوی خۆی و بریاردرا نزیکەی ٥٠٠ کەسی لەسەر نیشتەجێ بکرێت ئەوەش، لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە رەخنەی لێگیرا و بە پێشێلکردنی شکۆی کۆچبەران دانرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی بەھادری جەھرەمی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئێستای ئێران بەسەرۆکایەتی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆمار لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە گرنگییەکی زۆری بە گەشەپێدان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکاندا لەگەڵ وڵاتان، بۆئەوەی بەشێوەیەکی سەرەکی یان بە تەنھا پشت بە داھاتی نەوت نەبەسترێت و ئەنجامەکەشی ئەوە بووە کە ئابووری ئێران بە رێژەی ٤٪ گەشەیکردووە.

وتیشی، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتی ئێستای ئێرانەوە داھاتی نانەوتی تائێستا گەیشتووەتە ١١٢ ملیار دۆلار، ئەو رێژەیەش لە داھاتی نا نەوتی لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا ھاوشێوەی نەبووە و ھیچ حکومەتێکی ئێران لەو ماوەیەدا نەیتوانیووە ئەو رێژەیە تۆمار بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردووەتەوە، ئان دیسمور باڵیۆزی سوید و کارمەندە سویدییەکانی ناو باڵیۆزخانەی سوید لە بەیروت، بەھۆی ئەو مەترسییانەی لەسەریان دروستبووە لە ئەنجامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی دژ بە سوتاندنی قورئان لوبنانیان بەجێھیشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەجێھێشتنی بەیروت لەلایەن باڵیۆزی سویدەوە دوای ئەوە دێت کە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان داوای لەسەرجەم گەلانی موسڵمان کرد، فشار لەسەر حکومەتی وڵاتەکانیان دروست بکەن بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەی سوید دابخەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتیش، رێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی سویدی لە وڵاتەکەی بانگھێشتکردووە، پەیامی ناڕەزایشی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە لە بەرامبەر رێگەپێدان بە دووبارەکردنەوەی سوتاندنی قورئان لە سوید.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پێکدادانەکانی لە خەرتومی پایتەخت توندتر بوون، پێشتریش لە ئوم دەرمان پێکدادانی توند لە نێوان ھەردوو بەرەکەدا روویدا و بە چەکی قورس رووبەرووی یەک بوونەوە.

ھەروەھا بەھۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی چەندین ناوچە ژمارەیەک ھاوڵاتی بوونە قوربانی، ھاوکات لەگەڵ ئەو پێشھاتانەدا ھەوڵەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامن بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە بەڵام تا ئێستا دەرەنجامیان نەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...337338339340341...630