فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پڕۆژەکانی ژێرخانی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکەن
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، درۆنی تورکی سێ وێستگەی کارەبا، بەنداوێک و پێنج کڵێگەی نەوتی لە ھەرێمی جەزیرە بۆردومان کردووە، لە ئەنجامیشدا زیانێکی زۆر بە ژێرخانی شارەکان گەیشتووە.
راشیگەیاند، جگە لە کردنە ئامانجی پڕۆژەکانی ژێرخان، ژمارەیەک بنکەی مەدەنی و سەربازی سەر بە حکومەتی سوریاش لە حەسەکە بۆردومانکراون، ھەروەھا سێ گوندی ناحیەی شیراوەی سەربە عەفرین کراونەتە ئامانج.
دژی ھێرشەکانی تورکیاش لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، دێرک و عامودا ھاوڵاتیان خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایانکرد ھێرشەکان رابگیرێن و ناوچەی دژەفڕین بۆ رۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت.