فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەکانی سوپای سوریایان لە دێرەزور بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئاژانسی ھەواڵی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەکانی سوپای سوریایان لە دێرەزور بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوری بە سەختی برینداربوون و زیانی مادیش بە بنکە سەربازییەکان گەیشتووە.
بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا لە نزیک سنورەکانی ھەردوو وڵات و دیمەش بەردەوامی ھەیە و ئیسرائیل باوەڕیوایە ئەو بنکە سەربازیانەی بۆردومان دەکرێن، گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانی تێدایە و ھەوڵدەدەن ئاسایشی وڵاتەکەی تێکبدەن.