سوپای پاسدارانی ئیران دەڵێت، حزبوڵای لوبنانی ریزەكانی خۆی رێكخستووەتەوە، سوپا سالاری ئیسرائیلیش دەڵێت، لە رووی سەربازییەوە بەسەر حزبوڵادا سەركەوتوون.

عەلی ناعینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، تائێستا سوپای پاسداران بەهێزترین هێزی سەربازیی رۆژئاوای ئاسیایە، بە هیچ شێوەیەكیش چاوپۆشی لە دوژمنان ناكەن و هیچ دەرفەتێكیان پێنادەن بۆ جێبەجێكردنی پیلانەكانیان.

وتیشی، سوپای پاسداران خاوەنی ٤٦ ساڵ ئەزموونی شەڕە لە ئاستی جیهان و ئەستەمە ئیسرائیل بتوانێنت ئیرادەی تێكبشكێنێت.

راشیگەیاند، لە ئێستادا حزبوڵای لوبنانی ریزەكانی رێكخستووەتەوە و بەمنزیكانە هێرشەكانی دەستپێدەكاتەوە.

لەلایەكی تریشەوە هێرزی هەلێڤی سوپاسالاری ئیسرائیل لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لە لوبنانەوە  رایگەیاند، بە تەواوی سەركەوتنیان بەسەر حزبوڵادا تۆماركردووە، بە تایبەتیش لە رووی سەربازییەوە.