ئەڵمانیا بە بەهای زیاتر لە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ پرۆژەی مرۆیی لە سوریا جێبەجێدەكات
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
حكومەتی ئەڵمانیا وەك هاوكاری ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی مرۆیی بە بەهای زیاتر لە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ لە سوریا جێبەجێدەكات.
سفینیا شۆڵتزە وەزیری گەشەپێدان لە حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، رەوشی مرۆیی لە سوریا بەهۆی ١٤ ساڵی شەڕ و ئاڵۆزییەوە كارەساتێكی گەورەیە و خەڵكی ئەو وڵاتە لە هەموو رویەكی ژیان و گوزەرانەوە لە خراپترین رەوشدان و پێویستیان بە هاوكارییەكی زۆر هەیە، پێویستە وڵاتانی جیهانیش بە هەموو شێوەیەك هاوكاری مرۆیی رەوانەی سوریا بكەن، چونكە زیاتر لە ٩٠٪ـی دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە هەژاریدا دەژین و پشتیان بە هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بەستووە.
وتیشی، حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی مرۆیی بە بەهای زیاتر لە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ لە سوریا لە رێگەی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە ناحكومییەكانەوە جێبەجێبكات، لەو بڕە پارەیەش ٢٥ ملیۆن یۆرۆ دەدرێت بە رێكخراوی یونسێف كە تایبەتە بە منداڵان.