جیهانجیهان

لەكاتێكدا چەندین ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریكا هەیە، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی مەسقەتی پایتەختی عومان دەكات. 

سەرچاوەكانی هەواڵ  بڵاویانكردەوە، ئەمرۆ مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بەسەردانێك دەگاتە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان و ئامانج لێی پتەوكردنی هەماهەنگی ئابوری و پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتە.  

بەڵام رۆژنامەی "هەم میهن"ی ئێرانی  ئامانجی ئەو سەردانەی پزیشكیانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە و پێیوایە ئامانجەكە بە تەنها بابەتی ئابوری و پەیوەندییەكان ناگرێتەوە، بە تایبەت كە عومان نێوەندگیری نێوان تاران و واشنتۆنە و میوانداری چەندین دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی كردووە و لە كاتێكیشدایە كە هەندێ: ئاستەنگ و ئاڵۆزی لەو دانوستانانەدا هەیە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای ئامەد سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تۆمەتبارانی دۆسیەی نارین گوراندا سەپاند

ژووری تاوانەكانی یەكەمی دادگای ئامەد، سزاكانی سەر دۆسیەی نارین گۆرانی تەمەن هەشت ساڵ یەكلایكردەوە، دادگای سزا قورسەكانی ئامەدیش بە زۆرینەی دەنگدا سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی سەپاند بەسەر هەریەك لە یوكسەل گوران دایكی نارین و ئەنەس گورانی برا و سەلیم گورانی مامیدا.

هەروەها سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەر نەوزاد بەختیار دراوسێی ماڵی نارین گوراندا سەپاند.

نارین گوران تەمەن هەشت ساڵ، لە 21ی ئابی 2024، لە گوندی چولی سەر بە شارۆچكەی رەزانی پارێزگای ئامەد لە باكوری كوردستان بێسەروشوێن بوو، لە 8ی ئەیلول تەرمەكەی لە تورەكەیەكدا دۆزرایەوە، دواتر بەپێی راپۆرتی پزیشكی راگەیەنرا خنكێندراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، روسیای بە پلاندانان بۆ هێرشێکی نوێ تۆمەتبار کرد. ئەو وتی: "هیچ نیشانەیەک نییە کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، بە جددی بیر لە دیپلۆماسی بکاتەوە وەک رێگە چارەیەک."

زێلێنسکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە زانیاری هەواڵگری و سەرچاوە کراوەکانەوە دەتوانین بزانین، پوتن و یاریدەدەرەکانی هیچ نیازێکیان نییە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن. بە پێچەوانەوە بەڵگەی زۆر هەیە خۆیان بۆ هێرشێکی نوێ ئامادە دەکەن."

سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەمە نیشانەی سوکایەتیکردنی مۆسکۆیە بە هەموو ئەوانەی هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی دەدەن. ئەو ئاماژەیەکی ئاشکرای بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کرد کە لە دوای دەستبەکاربوونی لە مانگی یەکدا خۆی وەک ناوبژیوانێک بۆ چارەی ئاشتیانەی شەڕەکە پیشان دا و وتی: "لە ماوەی 24 سەعاتفا کۆتایی بەو شەڕە دەهێنرێت."

لە بارودۆخی مەیدانییەوە، پارێزگاری ناوچەی سومی ئۆکراینکە هاوسنوورە لەگەڵ روسیا رایگەیاند، هێزەکانی روسیا دەستیان بەسەر چوار گونددا گرتووە لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی "ناوچەی پارێزراو" لەسەر خاکی ئۆکراین.

زێلێنسکی خستییە روو کە ئەو هێرشە بەرفراوانەی هێزەکانی روسیا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بە مووشەکی بالیستی و کروز و زیاتر لە 900 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردوویانەتە سەر شارەکانی ئۆکرانیا، لە روی سەربازییەوە بێسود بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روداوێکی تەقەکردندا لە پارکی فیەرماونت لە شاری فیلادێلفیای ئەمریکا، دوو کەس کوژران و ژمارەیەکیش بەسەختی برینداربوون.

کەناڵی "دبلیو.بی.ڤی.ئای"ـی سەر بە تۆڕی "ئەی بی سی نیوز"ە رایگەیاند کە لە دەستڕێژێکدا دوو کەس کوژراون و لایەنی کەم نۆ کەسی تر بریندار بوون.

بە پێی لێدوانی پۆلیسی ئەو وڵاتە؛ لایەنی کەم دوو کەس لە ئەو کەسانەی لە روداوەکەدان منداڵ بوون، تا ئێستاش تەمەنی هەموو ئەو کەسانە نەزانراوە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، تا ئێستا هیچ کەس لەسەر روداوەکە دەستگیر نەکراوە.

فیلادێلفیا گەورەترین شاری کۆمۆنوێڵتی پێنسیلڤانیایە لە ئەمریکا. ئەم شارە شەشەم گەورەترین شاری ئەمریکا و 68ەمین گەورەترین شاری جیهانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ئاهەنگێکی هاندەران دا و بەهۆیەوە 53 کەس بریندار بوون کە لەناویاندا منداڵ هەیە.

کە هەواداران بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان لە خولی پریمیەر لیگ سازیان کردبوو.

پۆلیسی مێرسیساید رایگەیاند کە چەندین کەس لەم روداوەدا بریندار بوون و شۆفێرەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، شۆفێرەکە پیاوێکی 53 ساڵەیە و خەڵکی لیڤەرپوولە، بەڵام پۆلیس هیچ زانیارییەکی دیکەی لەسەر ناسنامەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

لێدوانی فەرمی بەرپرسانی بەریتانیا:

کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، روداوەکە بە "مەترسیدار" ناودەبات و دەڵێت: "دەمەوێت سوپاسی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن بکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرا و بەردەوامیان بۆ ئەم روداوە شۆکهێنەرە."

هاوکات پۆلیس داوا لە هاوڵاتییان دەکات؛ زانیاری و ڤیدیۆی دڵتەزێن بڵاونەکەنەوە، هەر زانیارییەکیش لەبارەی رووداوەکە دەزانن پەیوەندییان پێوە بکەن.

روداوەکە لەکاتێکدا رویدا کە هاندەرانی یانەی لیڤەرپوول بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان لە خولی ئینگلیزی کۆ بوونەتەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئەمریكا لە هەڕەشەكانی بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی بەرێژەی ٪50 بەسەر ئەوروپادا بۆ ماوەیەكی كاتیی پاشگەز بووەوە.

پاولا پینۆ، وتەبێژی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوای ئەنجامدانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی "دۆستانە" لەگەڵ ڤۆن دێر لاین سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، لە هەڕەشەكانی بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر ئەو كاڵایانەی لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاوە هاوردەی ئەمریكا دەكرێن پاشگەزبووەوە.

ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس بڵاویكردەوە، راگرتنی سەپاندنی ئەو پێناسە گومرگیانە تا 9ی تەممووز درێژ دەكاتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرۆكی ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوودا هۆشداریدایە یەكێتی ئەوروپا كە دانوستانەكانیان بێئەنجام بوون، هەر بۆیە لە 1ی حوزەیرانەوە بەرێژەی ٪50 پێناسی گومرگی بەسەر كاڵای هاوردەكراوی ئەروپیدا دەسەپێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی فەرەنسا هەڵوێستی خۆی بۆ  گرتە ڤیدیۆکەی نێوان خۆی و ژنەکەی راگەیاند کە تێیدا ژنەکەی دەستی بەر دەموچاوی دەکەوێت، ماکرۆن دەڵێت: جیهان بە هەڵە لێکیدەداتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە کەناڵی BFMTV ی فەرەنسی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین ڤیدیۆ بڵاوبووەتەوە و بە هەڵە لێکدراونەتەوە، لە یەکەم ڤیدیۆدا پارچەیەکم بەدەستەوەیە لەسەر مێزەکەم، بەڵام دەوترا مادەی هۆشبەر بوو.

وتیشی، ڤیدیۆیەکی دیکە تێیدا دەستی لەدەستی ئەردۆغاندایە ئەمەش بووە مایەی قسەوباسی سیاسی.

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد،: ئێستا ڤیدیۆیەکی نوێ هەیە کە نیشان دەدات ژنەکەم زللـەیەکم لێدەدات، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە ئێمە گاڵتەمان دەکرد لەگەڵ یەکتری. سەیرە چۆن دەبێتە مەسەلەیەکی گەورە.

سەرۆکی فەرەنسا راشیگەیاند: هەموو ڤیدیۆکان راستن، بەڵام خەڵک لێکدانەوەی هەڵەیان بۆ دەکات. ئەمە نیشانەی ئەو جیهانەیە کە تێیدا دەژین، زۆر کەس کاتیان بە شیکردنەوەی ئەم شتانە بەفیڕۆ دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە برۆنۆ ڕێتۆڵ وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، پێویستە وڵاتەکەی بە هەمان شێوەی تیرۆر و مادەی هۆشبەرەکان، مامەڵە لەگەڵ ئیخوان موسلمین بکات.

رێتایۆ رونیشی کردەوە کە وڵاتەکەی دوو بژاردەی لەبەردەمدایە: یەک، "لە ترسی ئەوەی بە ئیسلامۆفۆبیا ناوزەد بکرێت هیچ نەڵێت، یان ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین و وەڵامی 'تەقییە'ی ئیخوان بدەینەوە".

وەزیری ناوخۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: قەدەغەکردنی ئیخوان موسلمین و ئیسلامی سیاسی لە فەڕەنسا دەبێت هەنگای یەکەم بێت، بەڵام بەس نیە. 

ئەم قسانەی وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە دوای ئەو راپۆرتە هاوبەشەی حکومەتی فەڕەنسا و دەزگای هەواڵگری و لایەنە پەیوەندیدارەکان دێن کە لەم دواییانەدا لە رۆژنامەی لۆفیگارۆدا بڵاوکرایەوە و ئاشکرای کردبوو؛ تۆڕێکی بەرفراوانی کۆمەڵە و ناوەندەکانی پەرستن لە ژێر کاریگەریی ئیخوان موسلیمین هەن و کاریگەری گەورەیان لەسەر گۆشەگیرکردنی گەنجان هەیە.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکە زیاتر لە 200 ناوەندی ئایینی و 280 کۆمەڵەی ئیخوانی، 55 بەشی فەرەنسایان کۆنتڕۆڵکردووە. ئەم ناوەندانە لە بوارەکانی پەروەردە و ئایین و گەنجاندا کاردەکەن و گوتارێکی "دوندڕەوانە" بڵاودەکەنەوە، کە هەڕەشە لە یەکگرتووی کۆمەڵایەتی دەکات و بەهاکانی فەڕەنسا تێکدەدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی کرملنی روسیا وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە کە پوتنی بە شێت ناوبرد و رایگەیاندووە، "ترەمپ لەژێر فشاری سۆزداریدایە".

کۆشکی کرملن رایگەیاندووە، "ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیای بە شێت ناوبردووە بەهۆی ئەوەیە 'ترەمپ لەژێر فشاری سۆزداریدایە'، بەڵام هێشتا سوپاسی دەکەین بۆ هەوڵەکانی لەبارەی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراین".

لەو بارەیەشەوە دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملن ئاماژەی بەوە کردووە، "ئێمە زۆر سوپاسی ئەمریکییەکان بەگشتی و دۆناڵد ترەمپ بە تایبەتی دەکەین، بۆ هاوکارییەکانی و رێکخستنی دانوستانێکی لەو جۆرە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەمە ساتێکی چارەنووسسازە، کە ئەوەش پەیوەندی بە فشاری سۆزدارییەوە و کاردانەوەی سۆزدارییەوە هەیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دوایین هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین پوتنی بە "شێت" ناوبرد و وتیشی، سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەسەپێنن.

لە هەمان کاتدا رووی دەمی کردە ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی و بە توانجەوە وتی، هەر کاتێک قسە بکات دۆخەکە خراپتر دەکات، بۆیە بێدەنگ بێت باشترە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە، لە شەوی شەممەی رابردوودا، روسیا 300 هێرشی زەمینی و 70 هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئۆکراین ئەنجام داوە، کە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە، ئەوە زۆرترین ژمارەی هێرشەکانی روسیایە لەماوەی یەک شەودا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەیان ئامادە نییە تەنانەت بەشێوەی کاتی؛ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، تاران ئامادە نییە پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت، ئەگەرچی بەشێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکان داوایان کردووە، بەڵام ئەوە "هێڵی سورە" لە دانوستانەکاندا.

وتیشی، هێشتا هیچ وادەیەک بۆ خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانەوە دیاری نەکراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، "پێشکەوتن هەیە لەگەڵ ئێراندا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەوە، ئەگەری هەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا هەواڵێک رابگەیەنین".

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، بەردەوامی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین وەک بێڕێزیکردنە بە دۆناڵد ترەمپ، دەشڵێت، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا سزای تۆقێنەر بەسەر ئابوری روسیادا دەسەپێنن.

یۆهان فادیفۆل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا بە فریودانی هاوپەیمانەکانی ئۆکراین ناودەبات بۆ گەیشتن بە ئاگر بەست، دەشڵێت: پوتن بێڕێزی بە مافی مرۆڤ دەکات، کە ئەوەش وەک بێڕێزی بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ وایە.

ئەو وەزیرە ئەڵمانییە ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی پوتن بەرەو مێزی گفتوگۆ رابکێشێت، بۆیە ئەم هێرشانەی کۆتایی روسیا وەک وەڵامی پوتنە بۆ هەوڵەکانی ترەمپ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە شەوی شەممەی رابردوودا، روسیا 300 هێرشی زەمینی و 70 هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئۆکراین ئەنجام داوە، کە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە، ئەوە زۆرترین ژمارەی هێرشەکانی روسیایە لەماوەی یەک شەودا.

لەو بارەیەشەوە ئۆکراین رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکانی روسیاوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەو بارەیەشەوە فادیفۆل ئەوەی خستووەتە روو، "ئەو کارانەی روسیا ئەوە دەسەلمێنێت کە پوتن ئاشتی ناوێت، دەیەوێت شەڕ بەردەوام بێت، بۆیە پێویستە رێگەی نەدەین".

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا سزای زیاتر لە یەکێتی ئەوروپا و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە ئامادە دەکرێت بۆئەوەی بەسەر روسیادا بسەپێنرێت، کە ئەوەش وەڵامێکی روون دەبێت بۆ روسیا، کە ئەوانە "سزای تۆقێنەر دەبن بۆسەر ئابوری روسیا".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 500 كۆچبەر لە كەناراوەكانی دوورگەی كریت لە یۆنان رزگار كراون.

پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، لە چەند رۆژی رابردوودا لە دوورگەی كریت زیاتر لە 500 كۆچبەریان رزگار كردووە كە زۆربەیان پیاو بوون و بە سەلامەتی گوازراونەتەوە بۆ ناوەندەكانی تایبەت بە كۆچبەران.

دەسەڵاتدارانی یۆنانیش پشتڕاستیانكردووە، زۆربەی ئەوانەی رزگاركراون لە خوار تەمەنی 18 ساڵەوە بوون و خەڵكی سودان و میسر و بەنگلادیشن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەمزاوانە هەواڵی دڵخۆشكەر لە بارەی غەززە و ئێران بڵاودەكرێتەوە و دەشڵێت، ئەوەی پوتن لە ئۆكراین دەیكات شیتانەیە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەمنزیكانە لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس هەواڵی خۆش بڵاودەكەنەوە لەبارەی شەڕی غەززە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا دانوستانی ناڕاستەخۆی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانیش ئیدارەی ترەمپ فشاری زۆری خستووەتە سەر ئیسرائیل بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ  لە كەرتی غەززە، بڕیاریشە ئەمڕۆ وەفدی ئیسرائیل بگاتە قاهیرە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست.

ترەمپ راشیگەیاند، گفتوگۆیەكی زۆر باشیان لەگەڵ ئێران كردوە، پێدەچێت لە ماوەی یەك دوو رۆژی داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشكەر هەبێت لەبارەی دانوستانەكانی تایبەت بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران.

لەبارەی شەڕی ئۆكراین و روسیاش ترەمپ دەڵێت، ئەوەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا لە ئۆكراین دەیكات كارێكی شێتانەیە و دەیەوێت هەموو ئۆكراین داگیر بكات، ئەوەش مانای روخاندنی ئەو وڵاتەیە، لە بەرامبەریشدا ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین ئەوەی دەیكات لە بەرژەوەندی وڵاتەكەیدا نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە بڕیارەکەی دەکاتەوە بۆ رێگریکردن لە وەرگرتنی خوێندکارە بیانییەکان لە زانکۆی هاڤارد و دەڵێت: نزیکەی ٪31ی خوێندکارەکانی لە وڵاتانی بیانییەوە دێن، لەکاتێکدا ئەو وڵاتانە هیچ پارەیەک بە ئەمریکا نادەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، نزیکەی ٪31ـی خوێندکارەکانی زانکۆی هاڤارد لە وڵاتانی بیانەوە دێن، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو وڵاتانە بە دۆستی ئەمریکا نازانرێن، هیچ پارەیەکیش نادەن بۆ پەروەردەکردنی خوێندکارەکانیان و هیچ نیازێکیان نییە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن!؟

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ملیارەها دۆلار بۆ زانکۆی هارڤارد دابین دەکەین، بەڵام زانکۆکە شەفاف نییە. داوای لە دامەزراوەی پەروەردەیی کرد واز لە داوای پشتیوانی لە حکومەتی فیدراڵی بهێنێت.

ئەم بڕیارەی ترەمپ بەشێکە لە زنجیرەیەک کار کە دژی زانکۆی هارڤارد ئەنجامی داوە، ئەو زانکۆیەی 162 خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی بەرهەمهێناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریكا داوا لە ئیسرائیل دەكات ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆ كۆنترۆڵكردنی غەززە دوابخات، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای ئیسرائیلیش تا ئێستا 77%ی كەرتی غەززەی كۆنتڕۆڵكردووە.

رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە رایگەیاندووە، ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوودا داوای لە ئیسرائیل كردووە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە كەرتی غەززە دوابخات بۆ ئەوەی دانوستانەكانی ئاڵوگۆڕی دیلەكان تەواو بكات.

لە بەرانبەریشدا فەرمانگەی راگەیاندنی حكومەتی غەززە رایگەیاندووە، تا ئێستا سوپای ئیسرائیل 77%ی خاكی غەززەی كۆنتڕۆڵكردووە.

هەریەك لە نەرویژ و ئیسپانیاش رایانگەیاند، بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیل و داننان بە دەوڵەتی فەلەستین دەكەنەوە بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە كەرتی غەززە.

بەپێی دوایین راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 950 منداڵ لە غەززە كوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران هەڕەشەی چالاككردنی سیستمی سناپ باك دەكات لەلایەن ئەمریكاوە، واشنتۆنیش بەنیازە بەشێك لە سزاكانی سەر تاران سووك بكات.

رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم لە زاری لێپرسراوێكی ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە، ئیدارەی ترەمپ رەشنوسی رێككەوتنێكی سەرەتایی داوەتە تاران بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوەش لە بەرانبەر سووكردنی بەشێك لە سزاكان لەسەری.

لای خۆیەوە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیكردەوە، ئەگەر شەڕ لە ناوچەكەدا هەڵگیرسێت، هەموو وڵاتانی ناوچەكە زیانیان پێدەگات، جەختی لەوەش كردەوە لەژێر فشاردا دانوستان ناكەن.

لەبارەی هەرەشەی چالاككردنی میكانیزمی سناپ باك لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە، عراقچی هۆشداری ئەوەی دا كە وەڵامی توندیان دەبێت و ئەوانیش میكانیزمی پەلە پیتكە چالاك دەكەن.

هەریەك لە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا هەڕەشەی ئەوە دەكەن ئەگەر تا پێش 18ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی ئەنجام نەدرێت، میكانیزمی سناپ باك لە ئەنجومەنی ئاسایش دژ بە ئێران چالاك دەكەن كە خۆی دەبینێتەوە لە سەپاندنەوەی سزا قورسەكان كە لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمی 2015دا هەڵگیراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...102103104105106...603