سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت: روسیا ئاگربەست رەتدەکاتەوە و رەوشەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند: رەتکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن روسیاوە، هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ئاڵۆزتر دەکات، کە ماوەی سێ ساڵە مۆسکۆ جەنگەکەی دەستیپێکردووە.

وتیشی، دەبینین روسیا چەندین داوای ئاگربەست رەتدەکاتەوە و هێشتا دیاری نەکردووە کەی جەنگەکە رابگرێت، ئەمەش رەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات.

زیلینسکی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەوان ئیرادەی جێبەجێکردنی فەرمانێکی سادەیان نەبێت بۆ وەستاندنی هێرشەکان، رەنگە هەوڵێکی زۆری بوێت بۆ ئەوەی روسیا ئیرادەی جێبەجێکردنی شتێکی زۆر گەورەتری هەبێت.