بەیانی ئەمڕۆ روداوێکی تەقەکردن لە نیویۆرک رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، روداوێکی تەقەکردن لە چێشتخانەیەکی  ناوچەی بروکلینی هایتس لە نیویۆرک رویداوە و بەهۆیەوە کوژرا و برینداری لێکەوتووەتەوە.

هاوکات پۆلیسی نیویۆرک ئاماژەی بەوەکردووە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام تا ئێستا هیچ لە بارەی بارودۆخیان نازانرێت، هاوکات تا ئێستا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرانەکراوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەو روداوی تەقەکردنە لە ناوچەیەکی جولەکەنشین رویداوە.