رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە راپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە شارەزایەکی جوڵەی لێو، ئەو گفتوگۆیەی لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا و روسیا کردیان لە کاتی بەیەک گەیشتنیان  دەخاتەڕوو.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بە پشتبەستن بە شارەزایەکی جوڵەی لێو بڵاویکردەوە، لە کاتی بەیەک گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا لە بنکەی ئاسمانی ئێلمێندۆرف – ریچاردسۆن ، چەند گفتوگۆیەکی خێرایان لە ژێر لێوەوە ئەنجامداوە و تێیدا، ترەمپ بە پوتنی وتوە، "لە کۆتایدا"، پاشانیش وتویەتی "دڵخۆشم بە بینینت و ئامادەبونت بەرزدەنرخێنم"، لە وەڵامدا پوتن بە ترەمپی وتوە، "من لێرەم بۆ یارمەتیدانت"، ترەمپیش پێی وتوە، "منیش یارمەتی تۆ دەدەم".

بڵاویشیکردەوە، لە کاتی سڵاوکردن لە یەکتر، پوتین رایگەیاندوە، "ئەگەر داوای لێبکرێت، کۆتایی بە ململانێکان دەهێنێت".

پوتن جەختیشیکردوەتەوە، "ئەوەی تەنها پێویستە بیکەن، داواکردنە"، لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ وتویەتی "هیوادارم وابێت"، پێش ئەوەی پوتین بانگهێشتی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، وتویەتی "با بڕۆینە پێشەوە، ئەمە شتێکی جدییە و گەشتێکی دوور و درێژە، چ گەشتێک دەبێت".

پێش گەیشتنی فڕۆکەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئامانجی سەرەکی لە دیدارەکەی لەگەڵ پوتن راگرتنی جەنگی ئۆکراینە، دواتر لە هەمان رۆژدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندەوە، نازانێت ئاخۆ ئەمڕۆ یاخود دواتر جەنگەگە رادەوەستێت یاخود نا.