قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا دەڵێت: بە توندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و ئەم هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش دەزانین.

 

دەقی پەیامەکە

 

لەگەڵ ئەوەی هەر لە دەستپێکی ئەم جەنگەوە، بە راشکاوی هەڵوێستی خۆمان بۆ هەموو لایەک روون کردەوە کە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگە، کەچی بە داخەوە لەم ماوەیەدا هەرێمی کوردستان بە دەیان جار کراوەتە ئامانج و لە دواین حاڵەتیشدا بەهۆی هێرشی موشەکییەوە لە سنووری سۆران، شەش پێشمەرگەی کوردستان شەهید و ژمارەیەکیش برینداربوون.

 

بە توندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و ئەم هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش دەزانین.

 

لە کۆتاییدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری هەر شەش شەهیدەکە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.