مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری فەرماندە و پێشمەرگەی کۆچکردوو مام غەفور کرد و تێیدا هاتووە: هەڤاڵ مام غەفور نموونەی ئازایەتی و بوێری بوو


دەقی پەیامەکە:

بەڕێزان کەسوکار وخانەوادەی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرین  هەڤاڵ  مام  غەفور، هەڤاڵانی ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی قارەمان.      
 
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین  و فەرماندەی  قارەمان و ماندونەناسی  خەباتی  نەپساوەی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ،   مام غەفور دەروێش  ئەحمەد( مامە غەفە)، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمانتان  پێڕادەگەیەنین. 

 هەڤاڵ مام غەفوور لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا جوامێرێکی ئازا و بە جەرگی تێکۆشان و لە چالاکی  و نەبەردییەکانی هێزی پێشمەرگەدا هەمیشە  نموونەی  ئازایەتی  و بوێری بوو . هەروەک لە خانەوادە کوردپەروەرەکەیدا  پۆلێک شەهیدیان  پێشکەشی  کوردو  کوردستان کردوە.

لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو  بە بەهەشتی بەرین شاد بکات  و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت 

انا لڵە و انا الیە راجعون

مەکتەبی  سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان