بەپێی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشمەرگە وسوپای عێراق توانیویانە بەشێکی زۆری ناوچەکە کێوماڵ بکەن، لە ھەندێ خاڵدا نزیکبوونەتەوە لە یەکتری و ھاوکاری وھەماھەنگی لەنێوانیان ھەیە و ئۆپراسیۆنەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت و  توانراوە ١٤ شوێن و مۆڵگەی داعش لەناو ببرێن، ھەروەھا ھێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵێکی = گوندەکانی "شۆراو، دەراجە، بەلەکەی سەروو، بەلەکەی خواروو، دۆڵی گولم کەوە، گوندی قۆری چایی" لە میحوەری دووی قەرەتەپە و گوندەکانی "قوبەلبن، معدانەکان، ھۆدەلی، تەپەکزن، خدران، بشر" لە میحوەری یەکی گەرمەسێریان کردووە. تائێستاش ھیچ روبەڕوبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەنێوان پێشمەرگە و پاشماوەی تیرۆریستانی داعش درووست نەبووە.لەو ئۆپراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە لیواکانی ٣ و ٥  پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی ٩ و ١٧ پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی ھێزەکانی ٧٠بەشداریی تێدا دەکەن.