جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی سەعات ١٠ی کوردسات نیوز، رایگەیاند، ناوچەیەک ھەیە لە نەوجول و زینانە کە بووەتە مۆڵگەی داعش و لەو ناوچەیەوە تاوان و پەلاماریان بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئەنجامداوە، ھەر بۆیە دەیانەوێت ئەو ناوچانە کێوماڵ بکەن و لە تیرۆریستانی داعش پاکی بکەنەوە، وتیشی، پێشمەرگە بە درێژایی ٦٠ کیلۆمەتر و بە قوڵایی ١٥ کیلۆمەتر چوونەتە ناوەوە و ئۆپراسیۆنەکە تاکو کێوماڵکردنی تەواوەتی ناوچەکە بەردەوام دەبێت.