بە بڕیاری دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەی زانستی ھەرێمی کوردستان، وانە وتنەوە و کارکردن وەک ستاف لە بەڕێوەبەرانی ناو دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا قەدەغە دەکرێت، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت، بڕیارەکەش لە رۆژی ٦ی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.