وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ کڕینی پێداویستی خوێندنگاکان دابین کرد، لەوانەش کڕینی ٥٠٠٠ کورسی و ٥٠٠٠ وایت بۆرد و  ١٥٠٠ سۆپا و ٥٠٠ لاپتۆپ و ملیۆنێک و ٧٥٠ ھەزار ماسک و ٦ ھەزار ٧٠٠ پاککەرەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەسەر بنەمای پێویستی و بە گوێرەی خوێندکاران بەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابەش دەکرێن.