ئەمڕۆ وەفدێکی میحوەری ئیمام قاسمی بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک بە سەرۆکایەتی وەستا ڕەسول سەرپەرشتیاری میحوەر سەردانی کاسبکاران و پیشەوەرانی کەرکوکی کرد لە نزیک گەراجی سلێمانی لە کەرکوک و بەرنامەی ھاوپەیمانی کوردستانیان بۆ ڕوونکردنەوە و داوایان کرد دەنگ بە ھاوپەیمانی کوردستان بدەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش وەفدێکی بازنەی دووی پارێزگای کەرکوک بە سەرۆکایەتی خالید شوانی سەرپەرشتیاری بازنەی دوو بە جیا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی عەرەب و تورکمان لە کەرکوک کۆبووەوە و ڕەوشی کەرکوکیان بۆ ڕوونکرنەوە.
ھانیاندان بەشداری ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق بکەن و دەنگ بەو لایەنە بدەن لە چەند ساڵی ڕابردوو خزمەتی کەرکوکی کردووە.
ژووری ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژووری ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش پێکھێنرا لە دەزگای ئاسایشی ھەرێم و ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و دژە تیرۆر و پۆلیسی سلێمانی، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوای چڕ کردنەوەی ھەوڵەکان، توانرا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا پیلانەکە ئاشکرا بکرێت و تۆمەتباری سەرەکی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت، کە کردەوەی یەکەمیان لە ١٦ی ئەیلول ڕوویداوە و تێیدا کەسێک بریندار بوو، کردەوەی دووەمیش ڕۆژی ١٧ی ئەیلول ئەنجامدراوە و کەسێک تیرۆر کرا، لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە ڕاپێچی دادگا کرا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختکراوەتەوە، سلێمانی شاری ئارامییە بۆ ھەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار و ھاووڵاتییانیش پارێزراوە.
"ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، نوێترین ئاماری کۆچ و قوربانیانی ڕێگەی کۆچی ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە لە ٨ مانگی ڕابردوودا ٣٧ ھەزار و ٢٥٠ کەس بە ڕێگەی نایاسایی کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.
"ئاری جەلال" بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەو ژمارەیە ١٠ کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و لە ڕێگەی دەزگای لوتکەوە تەرمەکانیان گەڕێنراوەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ١٢ کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون و دیار نەماون، لە ھەوڵەکانیاشیان بەردەوامن بۆ ئەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەش ئاشکرا بکەن کە بێسەروشوێن بوون.
لە دیدارەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند: یەکێتی ھەمیشە حزبی تێکۆشەران و کەسوکاری شەھیدان بووە، دەبێت باشتر کاربکەین و گوێ لە دڵسۆزەکانمان بگرین و پێکەوە کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی ھاووڵاتیان و دابینکردنی مافەکانیان.
وتیشی، سەرکەوتنی ئەم ھاوپەیمانێتییەی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان پێویستی بە ھەوڵی ھەمەلایەنەی کادر و تێکۆشەرانی ھەردوو حزبە تا بەیەکەوە مژدەی بەھێزکردنی پێگەی کورد لە بەغدا و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بەدی بھێنین.
ھەر لە دیدارەکەدا شاڵاو کۆسرەت سازکردنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وەک دەرفەتێکی گرنگ بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانە لە قەڵەمدا کە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
وتیشی، پێویستە کار بکەین بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی دەنگدەران و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم پڕۆسە چارەنووسسازەدا، لە پێناو ھێنانەدی خواستی ڕاستەقینەی ھاوڵاتیان بۆ خۆشگوزەرانی و دابینکردنی مووچە و سەقامگیری، ھەروەھا پێویستە کار بکەین بۆ بەھێزکردنی ھاوپەیمانی کوردستان و سەرخستنی کاندیدەکانی.
فاروق مەلا مستەفا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سایتی درەو میدیا رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە راست نین کە دەوترێت بەم دواییە ئیشوکاریان لە سلێمانی بەھۆی ناکۆکییە ناوخۆییەوە یەکێتییەوە دوچاری ھەڕەشە بوەتەوە، دەشڵێت، ھەر بە نمونە پرۆژەی شارێکی گەشتوگوزاریی و نوێ لە دوکان کە سەرقاڵی دروستکردنین، کاک قوباد و کاک بافڵ بەشێوەیەکی سەرسەختانە پشتیوانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی دەکەن و ھیچ جۆرە رێگرییەک بۆ ئەم پرۆژەیە و پرۆژەکانی تری ئەوان دروست نەبووە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن کێشە بۆ کارەکانیان دروستکرابێت، فاروق مەلا مستەفا دەڵێت، ھیچ کێشەیەک بوونی نییە، بەڵام رەنگە وەکو ھەموو پرۆژەیەکی گەورە ھەندێک رۆتین کارەکانی دواخستبێت، بەڵام ئێستا بە گەرموگوڕی خەریکی ئامادەکردنی ئەو گرێبەستەن لەگەڵ حکومەتی ھەرێم، لە لایەنی حکومەتەوە بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرپەرەشتیاری پرۆژەکە دەکات، کاک قوباد بەجددی کار لەسەر پێشکەوتن و دامەزراندن و دەستپێکردنی ئەم پرۆژە گەورەیە دەکات لەگەڵیاندا.
لەو دیدارەدا، شۆڕش ئیسماعیل پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ کاروبارەکانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەربڕی وەک لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشە و ھەڵبژاردن و بەگرنگییەوە لەو ھەنگاوانەی ڕووانی تائێستا لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی کوردستان گیراونەتەبەر و توانراوە بەشێوەیەکی ئارام و پابەندی یاسا و رێساکانی کۆمسیۆنی باڵا ھەڵمەتەکە بەڕێوەببرێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سوپاسی ئەو پشتیوانییەی کرد و بەھەنگاوێکی پڕ بایەخی لەقەڵەمدا بۆ بەھێزکردنی ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان ئەو دوو حزبە کاریگەرەی کوردستان، لەیەکێتی و گۆڕان وتیشی، کادر و ھەوادارانمان لەم ھەڵبژاردنەدا دەیسەلمێنن کە بەیەکەوە بەھێزترین و بەیەکەوە بونمان دەرەنجامێکی باشی دەبێت و لەبەرژەوەندی میللەتەکەماندا دەکەوێتەوە.
لەبەرامبەردا، شۆڕش ئیسماعیل جەختی کردەوە کە وەک کادرێکی باڵای یەکێتی ھەردەم ئامادەیە کاربکات بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی، ئاماژەشی بەگرنگی ئەو ھاوپەیمانێتییەدا و رایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستان ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی یەک ریزی نیشتمانی کەمیللەتەکەمان لەھەموو کات زیاتر پێویستی پێیەتی، و کاتێ یەک دەنگیش بووین دەتوانین لەبەغدا مافە ڕەواکانی گەلەکەمان باشتر بەدەست بھێنین.
لە بەشێکی دیدارەکاندا کە بێستوون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەی بوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: یەکێتی، یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکە، ھەر بەرپرسێکیش لەئاست داواکاری خەڵک نەبوبێت و پۆستەکەی نەخستبێتە خزمەتی خەڵکەوە، ئەوە گوزارشت لە سیاسەت و بڕیاری یەکێتی ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت یەکێتی باجی ھەڵەی ئەو کەسان بدات.
لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، دەستخۆشی لە گشت ھەڤاڵانی سنوری کۆمیتەی بەکرەجۆ و سیتەک کرد بۆ کۆشش و ھەڵسوڕانیان لەبەجێھێنانی ئەرکەکانی سەرشانیان و، ھاوکات باسی لە ھەلومەرجی خەباتی سیاسی(ی.ن.ک) لەم قۆناغەدا کراو ئەرکی ئێستای رێکخستنەکان خرایەڕوو، جەختی لەوەشکردەوە کە دەبێت بەوپەڕی تواناوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی لە بازنەکاندا.
لەبارەی لکاندنی ھەردوو کۆمیتەی سیتەک و چوارتا و کۆکردنەوەیان لەژێرناوی کۆمیتەی شارباژێر، کادرانی سنوری کۆمیتەی سیتەک رایانگەیاند: پێشووتر بۆ ئەو بڕیارە ھیچ پرس و راوێژێکمان پێنەکرا، بۆیە نیگەرانی زۆری لای کادران دروست کرد، بەڵام دڵخۆشین بە بڕیاری مێژووی و بەرپرسیارانەتان خاتوو شاناز - بە سەرلەنوێ کردنەوەی کۆمیتەکەمان و بەدڵنیاییەوە ھەموو کارێک دەکەین بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیمان لەم قۆناغەدا.
فەرھاد ئەسعەد لێپرسراوی ھۆبەی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە نوسینگەی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەری یونامی لە ھەولێر، یونامی یاداشتێکی تایبەتی بە ھەڵبژاردن ئامادەکردوە و دەبێت ھەموو کاندیدەکانی لایەنە سیاسییەکان و سەربەخۆ و ھاوپەیمانییەکانیش ئیمزا لەسەر یاداشتەکە بکەن.
وتیشی، بەپێی یاداشتەکە نابێت کاندیدەکان ھیچ کارێک بکەن دژ بنەماکانی مافی مرۆڤ و رێکارەکانی کۆمسیۆن بێت، رۆژی دوو شممەش دیاریکراوە بۆ ئیمزاکردنی ئەو یاداشتە.
ماوەی ١٢ رۆژە بە دروشمی "یان مردن یان ماف و ئازادی" ٨٢ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە زیندان مانیان گرتوە بە پێی راگەیەنراوێکی کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان ، رەوشی تەندروستی رۆژنامەنوس ئەیاز کەرەم کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان تێکچوە و لە ھۆش خۆی چوە و تیمی تەندروستیش بەھانایەوە ناچن.
رونیشیکردۆتەوە، ٨٢ زیندانی بادینان کە ٧٧یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر و چاکسازی گەورانن، لەسەر مانگرتن بەردەوامن، تەندروستی بەشێکیان زۆر خراپە و داوای مافە سەرەتاییەکان و ئازادبوونیان دەکەن.
کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا داوا لە ڕای گشتی و رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکان، لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان دەکات بەھانای زیندانیانی بادینانەوە بچن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ٢٤٠ ھەزار کێڵگە و حەوزی بەرھەمھێنانی ماسی لە پارێزگای سنە بوونیان ھەیە، کە لەمساڵدا وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکی ماسی و کەمی کارەبا، کێشەی گەورەی بۆ ئەو شوێنانە دروستکردووە.
ھەڵمەتەکە لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژادنی ھاوپەیمانی کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە ھەفتەیەک بەردەوام بوو.
پەیامنێری کوردسات ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ھۆتێل فەرید کە دەکەوێتە سەر شەقامی ٣٠ مەتری شاری ھەولێر کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە دوو ژن گیانیان لە دەستداوە کە ھەردووکیان خەڵکی ڕۆژئاڤای کوردستانن و زیانی ماددی زۆریش بەر ھۆتێلەکە کەوتووە.
ڕوونیشیکردەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی بە زوویی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ژمارەیەک ھاوڵاتی کە لە ھۆتێلەکەدا بوون ڕزگار بکەن و بە پێی لێکۆڵینەوەکانیش ئاگرکەوتنەوەکە بەھۆی گڕگرتنی غازەوە بووە.
لە درێژەی بانگەشەکانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان بە یاوەری (شاسوار جەلال و شوناس حسێن) کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان سەردانی شارباژێر دەکات و لە قەزای چوارتا چەند پڕۆژەیەک بەسەر دەکاتەوە.
بڕیاریشە دواتر لە ھۆڵی شەھید شیھاب لەگەڵ ئەندامان و کادرانی یەکێتی و گۆڕان لە سنوری شارباژێر کۆببێتەوە.
تا ئێستا ٢١ جار بۆری ئاوی ئیفراز شکاوە و چاککراوەتەوە، لە ئێستاشدا کارەکانی چاککردنەوەی دەستپێکردووە و بە وتەی ھیوا عەبدولڕەزاق بەڕێوەبەری ئاوی ئیفرازی ھەولێر، چاککردنەوەی تەواوی پڕۆژەکە نزیکەی ١٥ ملیار دیناری پێویستە.
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی شارباژێری کرد و لە قەزای چوارتا لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و وەرزشکار کۆبووەوە و گوێی بۆ داواکارییەکانیان گرت کە بریتی بوون لە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکانی سنورەکە و پشتیوانیکردنیان لە دامەزراندنی یانەیەکی وەرزشی، لە بەرامبەردا قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات. بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی چەند پڕۆژەیەک لە چوارتا بەسەر بکاتەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە ھەولێر بۆ جاری ٢١ شکا، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو چاککرایەوە و ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی شارەکە بەردرایەوە، بڕیاریشە دوای پڕبوونی خەزانەکان، ئاو بۆ گەڕەکەکانی تریش بەربدرێتەوە.