وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاندووە، لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا بەھۆی پڕۆسەی چاکسازی و روودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٤٠ مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکات و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیەش یەکەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت و پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت، وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکردووە تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکرێن.