"ئیلھام ئەحمەد" لە کۆڕبەندێکدا رایگەیاند، لێپرسراوانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بۆ دووبارە نەبوونەوەی سیناریۆی "دەرعا"، پێشنیارێکی روسیایان بۆ ھاتنە ناوەوەی ٣ ھەزار ھێزی حکومی بۆ شاری "کۆبانێ"، رەتکردۆتەوە.وتیشی، قبوڵکردنی چارەسەری سیاسی یاخود دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا، بە ھیچ شێوەیەک بە مانای سازش و رادەستکردنی ناوچەکانیان بۆ ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا نایەت.