دەستەی شارستانی تێھەڵچوونەوە وەزارەتی دارایی داوایەکی لەبەرژەوەندی خۆی دژی کۆمپانیای نالیا یەکلاکردەوە، لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بەڕێوبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیاکە پێویستە نزیکەی ٧٥ ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی وەکو قەرز و سودی بانکی کەڵەکەبوو.

ئاماژە بۆئەوەشکراوە، ئەو داواییە لە کاتێکدایە چەند ساڵێک لەومەوبەر کۆمپانیایی نالیا داوایەکی دژی وەزارەتی دارایی بەرزکردەوە کە داوای و لابردنی و کەمکردنەوەی سودەکانی دەکرد، دوای دۆڕاندنی ئەو داوایەی کۆمپانیاکە حکومەتی ھەرێم ھەڵدەستێت بە فرۆشتنی ھەموو ئەو موڵکانەی لەلای حکومەت بارمتەیە تاكو  پاکتاوی ئەو قەرزو سودانە بکات کە لای کۆمپانیاکەیە.