حەسەن رەحیم رێکخەری سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ ناوەندی چاپ  و بڵاوکردنەوە لە ١٣ وڵاتەوە بەشدارییان لەو پێشانگەیە کردوە و زیاتر لە دوو ملیۆن کتێبیش ھێنراوەتە پێشانگەکە.


وتیشی، زیاتر لە ٣٨٠ ھەزار ناونیشان نمایشکراوە، تیمێکیش بۆ دۆزینەوەی ناونیشان و سەرچاوەکان بە ناوی "لێم بپرسە" بۆ ھاووڵاتیان ئامادەکراوە.