بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرمانی دەست بەکاربوونی بۆ رەوەند مەلا مەحمود وەک لێپسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە سنورەکەی ناوەندی شاری کەرکوکە دەرکرد، ھەروەھا بەھەمان فەرمان ھیوا عەبدوڵا ئەحمەد کرا بە لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۷ ی رۆژئاوای کەرکوک کە سنوری قەزای دووبس و ناحیەکانی سەرگەران و شوان و کۆمیتەی کانی دوومەڵان دەگرێتەوە، ئاڤێستا محەمەدیش وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۸ ی رۆژھەڵاتی کەرکوک دەست بەکار دەبێت کە سنوری قەزای داقوق و ناحیەی لەیلان و تۆپ زاوا و قەرەھەنجیر دەگرێتەوە .


ئاڤێستا محەمەد لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  گۆڕانکارییەکان و زیادکردنی دوو مەڵبەندی تر بۆ کەرکوک دەریدەخات کەرکوک لە ئەولەویەتی سیاسەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی ھەموو پێکھاتەکانی شارەکە.