سەبارەت بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا و جێگرەوەی!
بڕیار بوو کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵا و ھەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی (١٧/١١/٢٠٢١) ئەنجام بدرێ. بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە گوایە، جێگری بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبونەوەیەدا دادەنرێ. 


یەکەم: بەندە، ھەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەھرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە ھیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم.


دووەم: ھەتا ھەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، کە ھیوای چاکبونەوەو تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە. ب
ۆیە تکایە ھەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بە مەرام باسکراوە.. بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە.

مەلا بەختیار