بە پێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆ لەبارەی ھەڵوێستی لایەنەکان لەسەر کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم و رەشنوسی دەستوری ھەرێم و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن دەکەن، تێبینی و پێشنیارەکان سەبارەت بەو بابەتانە گەڵاڵە دەکەن و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن. 


لە ئێستادا کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن ‌و راپرسی ھەرێم ماوەی یاسای کۆتایی ھاتووە، پێویستە پەرلەمان بڕیار لەسەر چالاککردنەوەی ئەو کۆمیسیۆنە بدات و دەستەیەکی نوێ ھەڵبژێرێت. 


سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردنیش، دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان، یاساکە ھەموار بکرێتەوە و بازنەکانی ھەڵبژاردن دیاریبکرێت، ھەروەھا کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر رەشنوسی ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت.