ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەش بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران پێکھێنرا
کوردسات نیوز
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کارزان غەفووری وتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و ئاسایش و ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی و پۆلیسی ئامادە و فریاکەوتن و ھەواڵگری گشتی .
وتیشی، ئەو تاوانبارانەی کە لە ناوەڕاست و خواروی عێڕاق و دەرەوەی کوردستانن ژوورەکە راسپێردراوە تاوەکو ناوی تاوانباران رادەستی ژووری ھەماھەنگی عێڕاق و کوردستان بکرێت، یان ئاراستەی پۆلیسی ئینتەرپوڵ بکرێت بۆ ئەوەی دەستگیربکرێن.



