ئۆپراسیۆنی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی فیدراڵی لە غەڕە و پەڵکانە کۆتایی ھات
کوردسات نیوز
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆن و کێوماڵەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان لە ناوچەکانی قوڕیچایی و غەڕە و پەڵکانەی نێوان کفری و خورماتوو، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە ڕووفاتی ١٣ پۆلیس و چەکداری حەشدی تێدابوو، ھاوکات حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیرا.
لە سنوری چەند ناوچەیەکی "داوێ"ش چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیراوە و لەناوبراون، تەرمی کەسێکیش دۆزراوەتەوە کە جلی مەدەنی لەبەردابووە و پەیوەندی بە تیمی تەندروستییەوە کراوە بۆ ھەڵگرتنەوەی تەرمەکە، ھەروەھا کێوماڵکردن بەردەوامە و تیمێکی ئەندازیاری پوچەڵکردنەوەی مین لە ناوچەکەن.



