ڕاشیگەیاند،داخێکی زۆرەوە بەھۆی بارینی بارانێکی زۆرو دروستبوونی لافاو ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زەرەرو زیانێکی زۆریش بە گەڕەکە ھەژارنشینەکانی ھەولێر کەوت، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم، بەداخەوە ئەمجارەش ھەولێرو ھەولێرییەکان بوونە قوربانی.

ئاماژە بەوەشدەکات، بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین ھاوکاری خەڵکە لێقەوماو و زیانمەندبووەکانی ئەم کارەساتە بکەین، ھەموو ئەوانەی تووشی ئەم کارەساتە بوونە خەڵکی خۆمان و کەسوکاری خۆمانن، بۆیە بەوپەڕی تواناوە ھاوکارییان دەبین، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بە خەمخۆری راستەقینەی ھەولێر دەزانین و ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکین و قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکەینەوە.