ئەمساڵ ٢١٥٢ کەس بەھۆی رووداوەکانی ھاتوچۆوە گیانیان لە دەستداوە
کوردسات نیوز
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بەپێی ئامارەکەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، ئاماری رووداوەکانی ھاتوچۆ لە عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیانکردووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ٨ ھەزار و ١٨٦ رووداوی ھاتوچۆ ھەبووە، ھۆکارەکانی رووداوەکانی ھاتوچۆش بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوون بە یاسا و رێنماییەکان و خراپی رێگە و بانەکان دەگەڕێنەوە.



