سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکانی لافاوەکەی ئەمڕۆی ھەولێر کرد و ھیوای چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست، دڵنیاییشیدا کە حکومەتی فیدڕاڵی، ھەر رێکارێکی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ ھاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ روبەروبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە، ھەردوولاش جەخیان لە گرنگیی پەرەپێدانی ھەماھەنگی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێم لە ھەموو ئاستەکاندا کردەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی گشت پێکھاتەکانی عێراق.