نوسینگەی پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دڵنیایی دەدەن بە ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر، ھەموو ھەوڵ و توانایەکیان خستووەتەگەڕ و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ھێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، ھاتوچۆ و بەرگری شارستانی و تەندروستی و شارەوانیەکان و ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا)، لە ئامادەباشی و کارکردن و بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆ پێشھاتەکان و کاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

دەشڵێت، ھەرکەس و لایەن و خێرخوازێک دەیەوێت دەستی یارمەتی بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان درێژ بکات، دەتوانێت لە رێگەی ژمارە حسابی"٥٠٨"بانکی منارە ھاوکاری و کۆمەک و یارمەتییەکان پێشکەش بکات.