لە باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان، لەبارەی لافاوەکەی ھەولێر کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمییەکان و ھۆکاری رووداوە دەکەن، کە یەکێک لە ھۆکارەکان گرتنی رێڕەی ئاوەکە بووە و لە ساڵانی رابردووشدا بە شێوەیەکی ئەندازیاری رەچاوی رێڕەوەکانی ئاو نەکراوە راشیگەیاند، لیژنەیەکیان بۆ خەمڵاندنی زیانەکان راسپاردووە و ھاوکاری زیانلێکەوتووان دەکەن.