د.سەباح نەسرەدین: پێویستە ھاووڵاتیان سەردانی تیمەکانی پێدانی ڤاکسین بکەن
کوردسات نیوز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"د.سەباح نەسرەدین"بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمەکانی پێدانی ڤاکسین لە پشووەکاندا بەردەوام بوون لە کاردردن، داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات سەردانی تیمەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.
وتیشی، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە زیادبوندایە، بەڵام رێژەی گیانلەدەستدان بەبەراوورد بە توشبووان کەمترە.
ھاوکات "ھەڤاڵ ئەبوبەکر"پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، تائستا لە پارێزگای سلێمانی ٣٩٣ ھەزار و ٧٣٣ کەس ڤاکسینینان وەرگرتووە، پێویستە ئەو رێژەیە بەرزبکرێتەوە بۆ ئاستی دروستبوونی بەرگری گشتی.



