سەرچاوەیەک لە پەروەردەی گشتی پارێزگای دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند ، بەھۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلی بەفرەی رووی لە پارێزگاکە کردوە ، بریاریانداوە سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی رەسمی بێت .
ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژی ١٧ ی ئەم مانگەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بریاریداوە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە پشوی رەسمی بێت و تاقیکردنەوەکان بۆ رۆژی ٢٥ ی مانگ دوابخرێن .